کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لاوتارۆ: شانازییە بە درێسی هەڵبژاردەكەتەوە گۆڵ بكەیت

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر چیلی دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی تانگۆ لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 88ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ هەلبژاردەی ئەرجەنتین خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكەی كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024.


لە دوای یارییەكە لاوتارۆ گوتی:

هەموو گۆڵەکان گرنگن، بەڵام کاتێك گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکەم، هەست بە دڵخۆشی و شانازی دەکەم.

كاتێك دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە، هەست دەكەم ئەركی خۆمم جێبەجێ كردووە، كاتێك ئەنجامی لەم شێوەیە روودەدەن و لە دوا ساتەكاندا گۆڵی بردنەوە دەكەیت، لە كاتێكدا وەك یاریزانی یەدەك بەشداریت كردووە، خۆشییەكە دەبێتە دوو ئەوەندە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژێ یەكشەممەی داهاتوو ئەرجەنتین لە سێیەم یارییدا رووبەرووی پێرو ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button