گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری; ئینگلتەرا – سلۆڤینیا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سلۆڤینیا لە سێیەم یاری خۆیان لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ رووبەڕوو دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سلۆڤینیا رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


ئەنجامی هەردوو یاری رابردووی دوو هەڵبژاردەكە:

ئینگلتەرا لە یەكەم یاری خۆی بە تاكە گۆڵێكی بێڵینگهام لە سڕبیای بردەوە و لە دووەم یاریشدا بەرامبەر دانیمارك یەكسان بوون.

سلۆڤینیا لە هەردوو یاری بەرامبەر دانیمارك و سڕبیا یەكسان بوو.


ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم:

ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و دانیمارك و سلۆڤینیا بە دوو خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەم دێن و سڕبیاش بە خاڵێك چوارەمە.

دوایین هەواڵی پێكانی هەردوو هەڵبژاردە:

لوك شۆو رۆژی دووشەممە گەڕاوەتەوە راهێنانەكانی سێ شێرەكان بەڵام هێشتا ئامادە نیە بۆ یاریكردن.

سلۆڤینیاش بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە ئامادەن و هیچ پێكانێك لە ریزی هەڵبژاردەكەدا نیە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئینگلتەرا و سلۆڤینیا:

پێشتر هەردوو هەڵبژاردە شەش جار رووبەروو بوونەتەوە و لە پێنج یاری ئینگلتەرا براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بوون.

سێ شێرەكان توانیویانە دە گۆڵ بكەن و سلۆبینیاش چوار گۆڵ.


پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا:

گۆڵپارێز: پیكفۆرد

هێڵی بەرگری: وۆڵكەر، ستۆنز، مارك گێی، تریپێر

هێڵی ناوەند: دێكلان رایس، گالاگێر، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ساكا، كەین، فۆدین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سلۆڤینیا:

گۆڵپارێز : ئۆبلاك

هێڵی بەرگری: كارنیچینك، برێكالۆ، بیوۆڵ ، یانژا

هێڵی ناوەند: ئێڵشنیك، چێرین ، ستانكۆڤیچ، لۆڤریچ

هێڵی هێرشبردن: شپۆڕار، شێشكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button