ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

مێسی خەون بە وێنەگرتن لەگەڵ چ کەسێک دەبینێت؟

نوێترین دیمانەی لیۆ لە رۆژی لەدایکبوونی

Yariga App

یاریگا –

مێسی لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئارجێنتینی ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات، کە خەون بە وێنەگرتن لەگەڵی دەبینێت.

لیۆنێل مێسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی ESPN Argentina دەڵێت :’خەڵکانێکی زۆر داوایان لێم کردووە وێنەیان لەگەڵ بگرم، بەڵام بۆچی ناکرێت منیش وێنەیەک لەگەڵ مایکڵ جۆردان ئەستێرەی باسکە بگرم؟ ئەو مەزنترین کەسی ئێستایە هەبێت’.

لیۆ لە دیمانەکەی دەشڵێت :’من زۆر گرنگی بە لایەنی تەکتیکی نادەم، بەڵام لەگەڵ گواردیۆلا زۆر شت فێربووم، فێربووم چۆن پارێزگاریی لە تۆپ بکەم و یارییەکان بخوێنمەوە، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر یاریی تۆپی پێ پشت بە تەکتیک و توانای جەستەیی دەبەستێت’.

لیۆ دەشڵێت :’ئێستا هەر تیپێک دەتوانێت بە چوار بەرگریکار یان پێنج بەرگریکار یاریی بکات، ئێستا لە هەموو شتێک زیاتر پشت بە تەکتیک و توانای جەستەیید دەبەسترێت، بەهۆی سروشتی خۆمەوە ئەستەمە من تێکەڵی یاریزانەکان بم، بەڵام رۆدریگۆ دی پاول زۆر یارمەتی منی داوە و ئەو لاڤێزیم بیر دەهێنێتەوە’.

ئەمڕۆ رۆژی لەدایکبوونی لیۆنێل مێسییە و تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەشداریی کۆپا ئەمریکا دەکات.

مایكل جۆردان (58 ساڵ) یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی یاریی باسکە، ساڵی 2003 بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا و لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 32 هەزار و 292 خاڵی تۆمارکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button