گرنگترینیۆرۆی 2024

کۆنۆر مەکگریگۆر گرەوێکی قورسی لەسەر رۆناڵدۆ راگەیاند بۆ یارییەکانی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

کۆنۆر مەکگریگۆری ئێرلەندی و ئەفسانەی زیندووی ئاریی هوونەرە جەنگیە تێکەڵاوەکان  MMA, ئامادەیە بۆ ئەم پاڵەوانێتیەی یۆرۆی 2024ی کە ئەمشەو کۆتایی هات بە گەڕی یەکەمی یاریی کۆمەڵەکان، گرەو لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات.

دۆن و هاوڕێکانی ئەمشەو لە یەکەم یاریی خۆیاندا بە زەحمەت توانیان لە داوی یەکسانبوونی هەڵبژاردەی چیک بێنە دەرەوە ئەگەر گۆڵە کوشندەکەی کۆنسێساو نەبووایە لە خولەکی 2+90. بەبێ ئەوەی کاپتنەکەی پۆرتوگال گۆڵ تۆمار بکات.

هەر لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم کە 0-0 کۆتایی هات لەو یارییە کە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تێدا سەرەکی بوو، کۆنۆر لە پلاتفۆرمەکانی خۆیەوە گرەوێکی راگەیاند بەوەی رۆناڵدۆ دەتوانێت پارێزگاریی لە خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بکات و ئەم جارەیش ببێت بە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە بۆ دووەم وەشان لەسەریەک.

گرەوەکەی مەکگریگۆر کە بڕی 60 هەزارە، هێشتا دیار نییە پاوەندە، یان یۆرۆ یاخود دۆلاری ئەمریکی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەشەم پاڵەوانێتی کیشوەرییە تێیدا بەشداریی دەکات. وەشانی 2020ی رابردوو توانی بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ ببێتە گۆڵکار.

یاریی دووەمی هەڵبژاردەی “بەڕازیلی ئەوروپا” بەرانبەر تورکیای پێشەنگ دەبێ کە توانیان 3-1 لە جۆرجیا ببەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button