گرنگترینیۆرۆی 2024

بە ژمارە؛ راهێنانەکانی رۆناڵدۆ لە ئەڵمانیا لە یاریگایەک جەنجاڵتر دەبێ

Yariga App

یاریگا –

یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا کەمتر لە 48 کاتژمێری ماوە و لە ئێستاوە ئامادەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئەم یۆرۆیە کە رەنگە کۆتا وێستگەی کاروانی نێودەوڵەتی ئەفسانە 39 ساڵانەکەبێت، لە ئێستاوە نەک یارییەکانی پۆرتوگال بە رابەرایەتی دۆن رۆناڵدۆ، بەڵکو هاندەران پەیتا پەیتا روویانکردووەتە کڕینی بلیتی راهێنانە کراوەوەکانی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ بینینی یاریزانە دڵخوازەکەیان.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەڵمانیا کە لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاویان کردەوە، نرخی بلیت بۆ لە نزیکەوە بینینی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان گەیشتووەتە 800 یۆرۆ.

ئەمرۆیش پێگەی هەواڵی نۆی فالیشی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە کە داخوازی 50 هەزار بلیت کراوە بۆ ئامادەبوون لە راهێنانەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ پۆرتوگال کە بڕیارە ئەم هەینیە لە هەرێمی وێستفالیای ئەڵمانیا دەستپێبکەن وەک یەکەم خۆئامادەکردن بۆ جەنگە گەورە کیشوەرییەکە. ئەو ژمارە فرۆشی لە تکت تەنها بۆ تەماشاکردنی راهێنانەکانی رۆناڵدۆ، رەنگە تەنانەت زۆرێک لە یاریگاکانی یاریەکانی یۆرۆی 2024 هاندەر بەخۆوە نەبینن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایشی کردووە کە هەر لەگەڵ ساتی راگەیاندنی ئەوەی 6 هەزار تکت بە خۆڕایی دەبێت، لە چەند چرکەیەکدا هەمووی گیراوە و نەماوەتەوە.

دۆن کە وەشانی 2016 سەرکردایەتی پۆرتوگالی کرد بۆ بردنەوەی نازناوەکە لەسەر خاکی فەرەنسا، لە دوایین دیمانەیدا باسی لەوەکرد خەون بە بردنەوەی ئەم نازناوەشەوە دەبینێت کە رەنگە دیارییەکی جوان بێت بۆ کۆتاییهێنان بە کاروانە ئەفسووناوییەکەی.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەپڵی جەنگ لێدەدات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button