گرنگترینیۆرۆی 2024

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریزانێکی لەدەستدا

دوو رۆژ بەرلە یەکەم یارییان

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچی ئەڵمانی بەهۆی نەخۆشی بەشداری جامی یۆرۆ ناکات.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ تووشی نەخۆشی بووە، بەوهۆیە ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، بەم زووانە جولیان ناگلیسمان یاریزانێک بۆ شوێنی پاڤلۆڤیچ بانگهێشت دەکات کە ئیمری جانی ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکترین بەربژێرە.

پاڤلۆڤیچ یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی وەرزی رابردووی بایرن میونشن بوو، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 25 یاری یانەکەی کرد، دوو گۆڵ و دوو ئەسیستیشی کرد.

ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی سویسرا، سکۆتلانd و هەنگاریا دەبێتەوە، رۆژی هەینی کاتژمێر 22:00 بەکاتی کوردستان، لە یاری دەستپێک بەرامبەر سکۆتلاند یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button