ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لە نێوان ئۆفەرە گەورەکان و مانەوە،ئۆسیمێن چارەنووسی خۆی دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمێنى نایجیری، هێرشبەری ناپۆلی ئیتاڵی، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی 2024 لە لێواری جێهێشتنی يانه‌كه‌یدایه‌، ئەمەش لەکاتێکدایە کە یانە گەورەکانی ئه‌وروپا ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.

پێگه‌ی فتبۆڵ لەندەن ئاشکرای کردووه‌، یانه‌كه‌ی باشووری ئیتاڵیا ئامادەیە ئۆفەرێكی فه‌رمی نوێ بۆ نوێكردنه‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌شی ڤیکتۆر ئۆسیمێن بكات.

پێگه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، پاریس سانجێرمان دیارترین یانەیە، ئارەزووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆسیمێن دەربڕیوە، بەڵام کێبڕکێ لەسەر گرێبەستەکەی ئاسان نابێت، چونکە دوو یانه‌ لەندەنییەکە، ئارسناڵ و چێڵسیش بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌ نایجیریه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

كارگێری ئارسیناڵ پێشنیازی ئۆفەرێکی بە بڕی 72 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش هەمان ئەو بڕە پارەیەیه‌ كه‌ كارگێری ناپۆلی چەند وەرزێک لەمەوبەر بۆ کڕینی ئەو یاریزانە لە یانەی لیلی فەرەنسی خەرجی کردبوو.

ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی لەم دواییانەدا گەشتێکی بۆ فەرەنسا کرد و لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کۆبووەوە، ئەمەش لە پێناو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاریس سان جێرمان رێكبه‌وێت یاریزانه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر  120 ملیۆن یۆرۆ بچێته‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان.

هێرشبه‌ره‌كه‌ی ناپۆلی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی  بە سی بی ئێس سپۆرتی راگەیاندووە، دەنگۆی پەیوەندیکردنم به‌ خولی نایابی ئینگلیزی بڵاوبووەتەوە، بێگومان کاتێک تۆ یەکێک لە گرنگترین هێرشبەرەکانی جیهان بیت، چاوەڕێی ئەم جۆرە هەواڵە ده‌كه‌یت، گرێبەستێکی نوێم لە ناپۆلی هه‌یه‌ و چێژ لە کاتەکانم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م وەردەگرم،بۆ کۆتایی وەرزدا پێشتر بڕیاری خۆمم داوە، دەزانم دەمەوێت چی بکەم و پلانم بۆ هەنگاوی داهاتوو هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button