ئیتاڵیاگرنگترین

بریار لەسەر داهاتووی کیێزا لە دەگاتە قۆناخی یەکلاکەرەوە

Yariga App

یاریگا –

بریاردان لەسەر رۆیشتن یاخود رێککەوتن لەسەر بژاردەکان سەبارەت بە فێدێریکۆ کێیزا گەشتووەتە قۆناخی یەکلابوونەوە و هەفتەی داهاتوویش بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەی چارەنووسساز بەڕێوەدەچێت.

یاریزانە ئیتاڵیەکە کە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025 لەگەڵ خانمە پیرەکە دەخایەنێت، داهاتووی ناڕوونە و، بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای میرکاتۆی یاریزانان، یانەکەی رەنگە دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیەبن لە باری هاتنەپێشەوەی گرێبەستی دڵخواز.

رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکراکردووە کە هەفتەی داهاتوو فالی رەمەزانیی بریکاری کێیزا سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئیتاڵیا دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو بژاردەکان سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکەی باڵی یاریگا.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە هێشتا بریاری کۆتایی نەدراوە و گفتوگۆکان لە قۆناخەکانی سەرتادان.

ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا تیاگۆ مۆتا وەک راهێنەری نوێی یوڤی بناسێنرێت. دەنگۆیش هەیە لەگەڵ خۆیدا چەند یاریزانێکی نوێ پەلکێشی یانەکەی شاری تورین بکات.

کێیزا کە ساڵی 2022 لە فیورێنتیناوە گواسترایەوە یوڤێنتوس، بە یەکێک لە رەگەزە دیار و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت. وەرزی رابردوو لە سێریائەی لە 33 یارییدا توانی 9 گۆڵ بکات لەگەڵ دوو ئەسیست.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button