ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی و ریال مەدرید ململانێ لەسەر ئەستێرەیەکی بەرازیلی دەکەن

لەندەن و مەدرید... جەنگێکی دیکە لە بەرازیل

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و ریال مەدرید ململانێی توند لەسەر گواستنەوەی پێدرۆ لیما، یاریزانی سپۆڕت رێسیفێ بەرازیلی دەکەن.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، چێڵسی و مەدرید تاکە دوو یانەن بە جدی هەوڵی گواستنەوەی لیما دەدەن. یانە لەندەنییەکە هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە بەرازیلییەکە دەستپێکردووە.

ئێستا لیما بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی بەرازیلکراوە، ریال مەدریدیش دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی درێژمەودای دانی کارڤاخال و لوکاس ڤازکێز.

بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، چێڵسی زیاتر لە گواستنەوەی لیما نزیکە و نرخی گواستنەوەکەی دەگاتە شەش ملیۆن پاوەند.

گرێبەستی لیما لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و تەمەنی ئێستای 17 ساڵە. لیما 25 یاری بۆ سپۆرت رێسیفێ کردووە و رەنگە ببێتە یەکێکی دیکە لەو یاریزانە بەرازیلییانەی کۆچی ئەوروپا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button