ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتکۆپا ئەمریکا

ئەو چیرۆکانەی رەنگە لەبارەی کۆپا ئەمریکاوە نەتبیستبێت

Yariga App

یاریگا –

کۆپا ئەمریکا شایەتحاڵی هەموو جۆرە چیرۆکێکی تۆپی پێ بووە، بەڵام هەندێک راستی و چیرۆکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە مێژووی زیاتر لە سەد ساڵەی رەنگە سەرسامت بکات. لە ساڵی 2024 پاڵەوانێتییەکە یادی 108 ساڵەی خۆی دەکاتەوە، کە لە نێوان 20ی حوزەیران تا 14ی تەمموز لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

لێرەدا هەندێک لەو چیرۆک و راستیانە سەبارەت بەو پاڵەوانەتیە دەخەینەڕوو کە رەنگە نەتانزانیبێت، یان رەنگە لەبیرتان چووبێتەوە.

جامێک کە ئەفسانەکانی وەک پێلێ و مارادۆنا لێی بێبەش بوون

بەشێک لە گەورەترین یاریزانەکانی تۆپی پێ بەدرێژایی مێژووی کۆپا ئەمریکا بەشداریان تێدا کردووە ئەوانیش ئەفسانەکانی وەک، دیێگۆ مارادۆنا لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداری لە سێ وەشانی کۆپادا کردووە، چوار گۆڵی هەبووە و تەنیا جارێک پلەی سێیەمی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا پێلێ تەنیا بەشداری پاڵەوانێتییەکەی ساڵی 1959ی کردووە و هەشت گۆڵی لەم پاڵەوانەتیدا تۆمار کرد و بووە گۆڵکاری ئەم وەشانە و بەڕازیلیش پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

پێلێ و مارادۆنا لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا

هەمان جام لە ساڵی 1916ەوە تاوەکوو ئێستا

کۆپا ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ نەریتی مێژوویی خۆیدا هەیە. بە پێچەوانەی پاڵەوانێتییەکانی دیکە، تیپی پاڵەوان هەمان ئەو جامە بەرز دەکاتەوە کە لە ساڵی 1916 بۆ یەکەمجار پێشکەش کرا، ئەو کاتەش پێشبڕکێکە بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرابوو، هەروەها لە کاسا ئێسکاسانی کە دوکانێکی زێڕینگەرییە لە بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین کڕدرا. لەم دواییانەدا، جامەکە بڕیارە بۆ 2024 دەستکارییەکی بچوک بکرێت.

جامی کۆپا ئەمریکا

بانگهێشتکردنی تیپەکانی دەرەوەی ئەمریکای باشوور 

یەکەمین کۆپا ئەمریکا کە هەڵبژاردەکانی دەرەوەی ئەمریکای باشوور بەشدارییان تێدا کرد لە ساڵی 1993 بوو، کاتێک مەکسیک و ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە لە ئیکوادۆر بانگهێشت کران. لەو کاتەوە هەڵبژاردەکانی کیشوەرەکانی دیکە بوونەتە نەریتی پێشبڕکێکە، جگە لە وەشانی 2021.

مەکسیک بە دووجار بەدەستهێنانی پلەی دووەم (1993 و 2001)، تاوەکوو ئێستا سەرکەوتووترین تیپی میوانە لە کۆپا ئەمریکا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین 1947

ئەرجەنتین پڕشانازیترین هەڵبژاردەی کۆپا ئەمریکا

بەدەستهێنانی کۆپا ئەمریکا خۆی دەستکەوتێکی گەورەیە و بردنەوەی سێ وەشان لەسەر یەک لەوەش سەرنجڕاکێشترە. ئەوە ئەو رێکۆردێک بوو کە ئەرجەنتین بەدەستی هێناوە، تاکە وڵاتە کە سێجار لەسەر یەک ئەم پاڵەوانەتییەی لە مێژوودا بەدەست هێنابێت ئەویش لە ساڵانی 1945 و 1946 و 1947.

چیرۆکە سەیرەکەی دیێگۆ فۆرلان لە کۆپا ئەمریکا چییە؟

تۆپی پێ بە دەماری بنەماڵەی فۆرلان دا رۆیشتووە و هەروەها روحیەتی بەدەستهێنانی نازناوەکە بە سێ باواندا  تێپەڕیوە. خوان کۆرازۆ، زاوای پابلۆ فۆرلان و نەوەکەی دیێگۆ فۆرلان هەرسێکیان توانیویانە ئەم نازناوە ببەنەوە و ببنە خێزانێک کە لە ماڵی هەرکامیاندا مەدالیای زێرینی پاڵەوانەتیەکە هەبێت.

خوان کۆرازۆ راهێنەری ئۆرۆگوای لە ساڵانی 1959 و 1967بوو کە لەهەردوو ساڵەکەدا نازناوەکەیان بردەوە، دواتر بووە راهێنەری پابلۆ فۆرلان، کە لەگەڵ کچەکەی هاوسەرگیری کرد و جامی پاڵەوانەتییەکەی بەدەست هێنا. دواجار لە هەمان بنەماڵەدا دیێگۆ یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی تیپی لا سێلێستی ساڵی 2011 کە بۆ 15هەمین جار لە مێژووی ئۆرۆگوایدا کۆپا ئەمریکایان بەدەست هێنا.

یاریزان و بوون بە ناوبژیوان لە هەمان پاڵەوانەتیدا

جواو دی ماریا یەکێک بوو لەو یاریزانە بەڕازیلیانەی کە لە ساڵی 1921 بەشداری لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا کرد. وە هەروەها رۆڵێکیتریشی لەم پاڵەوانەتیییەدا گێرا، دی ماریا وەکوو ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان شیلی و ئەرجەنتین هەڵبژێردرا کە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون. ئەرجەنتین لەم ساڵەدا جامەکەی بەرز کردەوە و بەڕازیلیش پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

یەک کاتژمێر کاتی زیادکراو

درێژترین یاری لە مێژووی جامی ئەمریکا لە ساڵی 1919 بوو، کاتێک بەڕازیل و ئۆرۆگوای یارییەکەیان بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات و بۆ یەکلایی کردنەوەی نازناوەکە پێویستیان بە دوو ماوەی زیادکراو هەبوو کە هەریەکەیان 30 خولەک بوو. دواجار دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە 60 خولەکیتر بۆ یارییەکە زیاکرا و بەڕازیل دواجار لەدوای 150 خولەک نازناوەکەی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button