ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکەم کۆبوونەوەی نێوان دەیڤز و بایرن میونشن بەڕێوەچووە

ئۆفەرێکی گەورە دەخرێتە سەر مێزەکەی دەیڤز

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کانەدی دەستیپێکرد.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد، کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ئالفۆنسۆ دەیڤز لە میونشن یەکەم کۆبوونەوە لەنێوان بریکاری کارەکانی بەرگریکارەکە و بایرن میونشن بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کریستیان، بایرن میونشن ئامادەیە مووچەی ساڵانەی دەیڤز بۆ 13 ملیۆن بەرزبکاتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەیە هیچ رێککەوتنێک.

بەپێی هەمان سەرچاوەم ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری نوێی یانەکە پێداگرە لەسەر هێشتنەوەی دەیڤز، داوای لە یانەکەی کردووە رێگری لە رۆیشتنی بکەن.

دەیڤز ئامانجێکی سەرەکی ریال مەدریدی ئیسپانییە، بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان یاریزانەکە و یانەکە رێککەوتنی زارەکییان کردووە، بەڵام هێشتا ریال مەدرید هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش بە بایرن میونشن نەکردووە.

بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە هاوینی 2019 بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ لە ڤانکۆڤەری کانەدییەوە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە کرد، لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 195 یاری کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵی درووستکردووە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج بۆندسلیگا، یەک جامی جیهانی یانەکان، دوو جامی ئەڵمانیا، یەک جامی سوپەری ئەوروپا و سێ نازناوی جامی ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button