ئیسپانیاگرنگترین

هانسی فلیك ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، هانسی فلیك راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی واژۆ بكەن.

هانسی فلیك لە چەند رۆژی رابردوودا وەك راهێنەری نوێی یانە كەتەلۆنییەكە لە جێگای چاڤی هێرناندێز دەستنیشانكرا.


پێش دەستپێكردەوەی یارییەكانی وەرزی 2024/25 و لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا فلیك دەیەوێت چەند یاریزانیك بۆ پێكهاتەكەی بگوازێتەوە.


بەپێی زانیارییەكانی سكای سپۆرت، سەرەرای نرخە بەرزەكەی هێشتا بێرناردۆ سێلڤا ئامانجی یانە كەتەلۆنییەكەیە و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

لە راپۆرتەكەی هەمان سەرچاوەشدا هاتووە، هانسی فلیك راهێنەری نوێی بارسێلۆنا بێرناردۆی وەك ئامانجێك داناوە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن.

گرێبەستەكەی بێرناردۆ سێلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بێرناردۆ سێلڤا

وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بێرناردۆ بەشداری لە 49 یاریدا كرد و توانی 11 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button