عێراقمۆندیالی 2026

مارکۆ فەرەج گەیشتە جاکارتا و هۆکاری یاریکردنیشی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا-

مارکۆ فەرەج دوایین یاریزانی پیشەگەر بوو گەیشتە جاکارتای پایتەختی ئەندۆنیسیا بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق.

یاریزانە کوردەکە ئەمڕۆ بەشداری یەکەم یەکەی مەشقی هەڵبژاردەی عێراق دەکات وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکەی رۆژی پێنج شەممە، لەگەڵ گەیشتنی یاریزانی ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی کورەی عێراقی رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندی کردنم بە هەڵبژاردەی عێراق، ئەمە کارێکی زۆر گەورەیە دەمەوێ خۆم بسەلمێنم و یارمەتیدەرێکی باش بم، پێشووتریش هاتوومە  عێراق و تایبەت سەردانی هەولێر و سلێمانیم کردووە.

مارکۆ بۆچی هەڵبژاردەی عێراقی هەڵبژارد تاوەکو یاری بۆ بکات لە کاتێکدا هەلی هەبوو بۆ هەلبژاردەی نەرویجیش یاری بکات؟

ویستی خێزانەکەم بوو کە بۆ هەلبژاردەی عێراق یاری بکەم، ئەوان هاوکاریان کردم و هەڵبژاردنەکەش زۆر قورس نەبوو.

دەربارەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڤیکتۆر کاساس مارکۆ گوتی:

کاساس پەیوەندی پێوە کردووم  پێی گوتوم ئێمە دەمانەوێت باش بیت و چاودێریت دەکەین دڵخۆشین کە عێراقت هەلبژارد بۆ یاریکردن.

مارکۆ فەرەج یاریزانی سترۆمسجودستی نەرویجی یە و  یەکەم جارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت، یەکەم یاری یاریزانی ناوبراویش ڕۆژی پێنج شەممە ( 6ـی حوزەیران/ یونیۆی 2024) دەبێت لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەلبژاردەی ئەندۆنیسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button