ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاردا گولەر دەگەڕێتەوە فەنارباهچە؟ مۆرینیۆ وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی دوای ئەوەی وەکو راهێنەری نوێی فەنەرباهچە بە میدیاکان ناسێنرا، لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گوتی :’دوای ئەوەی من بوومە راهێنەری فەنەرباهچە، خەڵکێکی زۆر لە ئەوروپا چاودێری خولی تورکی دەکەن و ئێرە چاوێکی زۆری دەکەوێتە سەر’.

مۆرینیۆ لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی :’من دەمەوێت یارمەتی تۆپی پێی تورکیا بدەم گەشە بکات، بەڵام لەپێشینەی کارەکانم یارمەتیدانی خولی تورکیا نابێت، بەڵکو یارمەتیدانی فەنەرباهچەیە’.

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری نوێی فەنارباهچەی تورکی لەبارەی گەڕانەوەی ئاردا گولەر بۆ یانەکە کە هاوینی رابردوو یانەکەی بەرەو ریال مەدرید بەجێهێشت، بە پێکەنینەوە گوتی :’ئەگەر ئاردا گولەر ئەو یانەیەی خۆش دەوێت کە تیایدا پێگەیشتووە و ئامادەیە بە گرێبەستێکی ئازاد بگەڕێتەوە و ریال مەدریدیش 75%ـی مووچەکەی دەدات بۆ نا’.

مۆرینیۆ گوتیشی :’ئەگەر گولەر دەیەوێت بگەڕێتەوە با بگەڕێتەوە، بەڵام تۆ لە ریال مەدرید بیت و پاڵەوانی ئەوروپا بیت و بەرامبەر یانەکانی مۆندیالی یانەکان یاریی بکەی، ئەستەمە بیر لە گەڕانەوە بکەیتەوە’.

راهێنەرە نوێیەکەی فەنەرباهچە لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی پاولۆ دیبالا یان رۆمێلۆ لوکاکۆ گوتی :’با راشکاو بم لەگەڵتان، من هیچ حەزێکم نییە بۆ ئەوەی یاریزانانی رۆما بگوازمەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button