ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێڵینگهام چۆن باسی خۆشترین شەوی ژیانی دەکات؟

ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەڵێت؛ هەرگیز، هەرگیز دەستبەرداری خەونەکانتان مەبن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ریکۆردی بردنەوەی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگی بۆ 15 زیادکرد، دوای بردنەوەی یاری کۆتایی 2-0 لە بۆڕووسیا دۆرتموند.

دانی کارڤاخال و ڤینیسیۆس جونیۆر، دوو گۆڵەکەی کەتیبەکەی ئانچێلۆتییان لە وێمبڵی کرد.

ئەمە یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگە لە کاروانە وەرزشییە کورتەکەی جود بێڵینگهامدا. ئەستێرە ئینگلیزییەکە وەرزێکی زۆر باشی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێکرد.

جود لە دوای یارییەکە قسەی بۆ تۆڕی TNT Sports کرد

بەردەوام خەونم بە بەشداریکردن لەم جۆرە یارییانەدا دەبینی. کاتێک سەیری رابردووت دەکەیت، دەبینیت چەند کەسێک هەبوون بەردەوام گومان دەخستە سەر تواناکانت، بەڵام لەگەڵ روودانی ئەم رووداوە گەورانە، زۆر شتت بیردەکەوێتەوە. بیرت دێتەوە چەندە ماندووبوویت و بە چەند ساتی سەختدا تێپەڕیت، بەڵام ئەمجۆرە شەوانە، گرنگی ماندووبوونەکانت بۆ پشتڕاست دەکاتەوە.

بێڵینگهام باسی ساتە سەختەکانی سەرەتای کاروانی وەرزشی دەکات

کاتێک یاریم دەکرد، هەستم بەخۆشییەکی زۆر دەکرد، بەڵام کاتێک دەموچاوی دایک و باوکی خۆم دەبینی، بەو نیوە شەوە لەبەرمن دەهاتنە یاریگاکان، خۆی دەبووایە لەو کاتە لە ماڵەوە بوونایە، بەڵام تاوەکو درەنگانی شەو منیان دەبردە یاریگاکان. بۆیە ئەمە خۆشترین شەوی ژیانمە.

بێڵینگهام لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ریال مەدرید، 42 یاریکردووە، لەو یارییانەدا 23 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button