چامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەك ببنەوە.


تەواوی لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ:

تەواوی یاریزانەكانم زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەو یارییە، كاتێكی زۆرمان لەبەردەست بوو بۆ خۆ ئامادەكردن، گرنگترین یاری وەرزە و رێز لە دۆرتموند دەگرین، هیوادارین شتەكان بە باشی بەڕێوە بچن.

هەستت چۆنە پێش یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ؟

من دڵخۆشم بە گەیشتنمان بە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەمە یەكەمجار نییە هیوادارم كۆتا جاریش نەبێت، ئێمە بە چەندین كاتی نایابدا تێپەڕیووین پێش یاری كۆتایی، متمانەم بە یاریزانەكانم هەیە.

كام گۆڵپارێز بە شێوەی سەرەكی بەشداری دەكات؟

لونین تووشی ئەنفلۆنزا بووە، ئەو باشە و لەگەڵماندایە، بەڵام لەسەر كوڕسی یەدەك دادەنیشێت و تیبۆ كۆرتوا لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت.

یەكەم یاری كۆتایی ریال مەدرید لە یاریگای وێمبڵی:

ئەمە گرنگترین یاریی وەرزە، ئێمە دڵخۆشین بەوە و هیوادارین باشترینمان نیشان بدەین، ئەگەر سەركەوتن و بردنەوە بەدەستبهێنین ئەوە لە كەشێكی مێژوویدا دەبێت.

كەسایەتیی ریال مەدرید لە كۆتا خولەكەكان لە كوێوە هاتووە؟

ئەوە پرسیارێكی ئاڵۆزە، بەڵام شتێكی تایبەت لەم یانەیەدا هەیە، زۆربەی كات ناكرێت ئەوە تەنیا رێكەوتێك بێت، نازانم بەڵام ئەمە چەند جارێك روویداوە، ئەوەش مانای ئەوەیە كە تەنیا رێكەوت نییە.

جیاوازی نێوان ئانچێلۆتی ئەمڕۆ و 10 ساڵ پێش ئێستا چییە؟

هێشتا هەست بە گەنجی دەكەم، بۆ یەكەمجار كە گەیشتمە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ 10 ساڵ پێش ئێستا بوو، زۆر شتی لێ فێر بووم، هێشتا یاریزانم هەیە كە دە ساڵ پێش ئێستا ئامادە بوون، ئەوە باوەڕپێنەكراوە.

لە یاریی پێش كۆتایی یانە شاهانەكە شكستیان بە بایرن میونشن هێنا و بۆرووسیا دۆرتموندیش لە پاریس سانجێرمانیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button