ئه‌وروپاگرنگترین

بێڵینگهام باشترین یاریی ئەم وەرزەی خۆی دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام لەنێو سەرجەم ئەو یاریانەی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تا ئێستا ئەنجامی داوە، باشترینیان دیاریی دەکات.

جود لەگەڵ ریاڵ مەدرید تا ئێستا 10 یاریی ئەنجام داوە پێش فیناڵە مەزنەکەی شەممەی داهاتوو بەرانبەر دۆرتمۆند، توانیویەتی 4 گۆڵ تۆمار بکات و پاسی 4 گۆڵیش بە هاوتیمەکانی بدات.

لە لێدوانێکیدا پێش فیناڵەکەی وێمبڵی، سەبارەت بەوەی کام یارییان لای ئەو باشترین بوو کە ئەنجامی داوە، وتی

باشترین یارییم لە چامپیۆنزلیگ؟ رەنگە ئەوەی یاریی گەڕانەوە بێت بەرانبەر ناپۆلی.

ئەستێرە 20 ساڵانییەکە لەخۆڕا ئەو یارییەی نەهاتووەتەوە یاد، کاتێک لووتکەی درەوشانەوەی خۆی پیشاندا لەنێو خاکی ئیتاڵیا و توانی گۆڵێک و ئەسیستێک بکات و 3-2 لە خاوەنماڵ ببنەوە لە قۆناخی کۆمەڵەکان وەک پیاوی یارییەکە دەستنیشان بکرێت.

کورتکراوەی جموجۆڵەکانی بێڵینگهام لەو یارییە:

سەبارەت خەونی گەورەی ئەو، یاریزانە ئینگلیزیەکەی مێرەنگی وتی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button