ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤان نیستێلڕوی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی

ئەفسانەیەکی دیکە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

رود ڤان نیستێلڕوی هۆڵەندی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لێستەر سیتی نزیکە لەوەی رود ڤان نیستێلڕوی، راهێنەری پێشووی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بکات بە شوێنگرەوەی ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی.

مارێسکا لە وەرزی 2023/2024 لێستەر سیتی کرد بە پاڵەوانی چامپیۆنشیپ، تەنیا دوای ساڵێک لە دابەزینی یانەکە، جارێکی دیکە رێوییەکانی گەڕاندەوە پرێمەرلیگ.

بەڵام بۆ وەرزی نوێ راهێنەرە تەمەن 44 ساڵانییەکە لەگەڵ لێستەر بەردەوام نابێت، لەگەڵ چێڵسی لەندەنی گەیشتووەتە رێککەوتن و دەبێت بە راهێنەری نوێی بلوز.

مارێسکا

ئەفسانە هۆڵەندییەکە لەرابردوودا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئارەزووی خۆی بۆ کارکردن لە پرێمەرلیگ دەربڕیووە.

حەزدەکەم لە لالیگا کار بکەم، لەگەڵ یانەیەکیش گفتوگۆم کردووە، بەڵام پرێمەرلیگیش یەکێکە لەو خولانەی زۆر حەزدەکەم کاری لێ بکەم.

نیستێلڕوی لە دووکاتی جیاواز و لە هاوینی 2014 تا هاوینی 2016، وە لە هاوینی 2020 تا هاوینی 2021 وەک یاریدەدەری راهێنەری هۆڵەندا کاری کردووە.

جیا لەو دوو کاتە، لە نێوان 2016 تا 2022 وەک راهێنەری چوار تیپی جیاوازی لاوانی ئایندهۆڤن کاری کردووە، لە هاوینی 2022 تا هاوینی 2023 وەک راهێنەری تیپی یەکەمی یانە هۆڵەندییەکە کاری کردووە.

هەر لەگەڵ ئایندهۆڤن لە وەرزی 2022/2023 نازناوی جامی هۆڵەندا و نازناوی جامی سوپەری هۆڵەندای بەدەستهێناوە.

رود ڤان نیستێلڕوی یەکێکە لە ئەفسانە ناودارەکانی تۆپی پێ، یاری بۆ یانەکانی ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتدیش کردووە.

رود ڤان نیستێلڕوی

بابەتی زیاتر

Back to top button