ئیسپانیا

مووچەی هانسی فلیک لە بارسێلۆنا زۆر لەوە کەمترە کە چاوەڕێ دەکرا

بەڵێنی پاداشتی دارایی گەورەی پێدراوە

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک بەهۆی لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی بارسێلۆنا، نەک نیوەی مووچەی چاڤی هێرناندێز وەرناگرێت، بەڵکو زۆر لەوەش کەمتر وەردەگرێت، بەڵام بەڵێنی پاداشتی دارایی گەورەی پێدراوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هانسی فلیک رازی بووە بەهۆی خراپی دۆخی دارایی یانەی بارسێلۆنا، مووچەیەکی کەم وەربگرێت، بەگوێرەی گرێبەستەکەی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، راهێنەرە ئەڵمانییەکە ساڵانە سێ ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، بەڵام دوای لێدەرکردنی باج و پابەندە داراییەکان تەنیا 1.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

Image

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بەگویرەی گرێبەستەکەی فلیک ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت ئەوا بە ملیۆنێک یۆرۆ پاداشت دەکرێت، ئەگەر نازناوی لالیگاش بباتەوە یانە کەتەلۆنییەکە بە 750 هەزار یۆرۆ پاداشتی دەکاتەوە.

چاڤی هێرناندێز پێش لێدەرکردنی باج ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ مووچەی وەردەگرت و وا چاوەڕێ دەکرا هانسی فلیک 6 ملیۆن یۆرۆ پێش لێدەرکردنی باج وەربگرێت، واتە نیوەی مووچەکەی چاڤی، بەڵام رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە راهێنەرە ئەڵمانییەکە تەنیا چارەکێکی مووچەکەی فلیک وەردەگرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، هانسی فلیک واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی بارسێلۆنا کردووە و بەفەرمی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە راهێنەری یانەکە، تەنیا ماوە گرێبەستەکە لەلایەن راگەیاندنی یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرا بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button