ئیسپانیاگرنگترین

ئەمڕۆ بارسێلۆنا گرێبەستی هانسی فلیک رادەگەیەنێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا بە میدیاکان دەناسێندرێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هانسی فلیک بەفەرمی دەبێتە راهێنەری بارسێلۆنا و یانە کەتەلۆنییەکە گرێبەستی راهێنەرە نوێیەکەی رادەگەیەنێت.

فلۆریان پلێتینبێرگ، پەیامنێری کەناڵی سکاسی سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بارسێلۆنا دەکات و بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانە کەتەلۆنییەکە دەگرێتە ئەستۆ.

پەیامنێرە ئەڵمانییەکە راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ بارسێلۆنا بەفەرمی دەستبەکاربوونی فلیک وەکو راهێنەری نوێی یانەکە رادەگەیەنێت کە ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە دوێنێ گەیشتە شاری بارسێلۆنا و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بارسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە میدیاکان بناسێنێت.

یاریدەدەرەکانی فلیک هێشتا نەگەیشتوونەتە بارسێلۆنا و سبەی تۆنی تاپالۆڤیچ و مارکۆس سۆرگ واژۆ لەسەر گرێبەستەکانیان دەکەن و وەکو یاریدەدەری راهێنەر لە یانە کەتەلۆنییەکە دەستبەکار دەبن.

ئەمڕۆ هانسی فلیک دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانە نوێیەکەی گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و پلانی داهاتووی یانەکە دەکەن.

هانسی فلیک کێیە؟

هانسی فلیک (59 ساڵان) راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی کردووە، لەکۆی 111 یاری لە ماوەی راهێنەرایەتیکردنیدا 82 بردنەوە و 15 یەکسانبوون و 14 دۆڕانی بەدەستهێناوە، حەفت نازناوی لەگەڵ باڤارییەکان بەرزکردەوە کە نازناوێکیان چامپیۆنزلیگی 2019/2020 بوو.

فلیک 605 رۆژ راهێنەرایەتی بایرن میونشنی کرد و لە 86 یاری 70 گۆڵ و 8 یەکسان و 8 دۆڕانی تۆمارکردووە و کاتێک لە چامپیۆنزلیگ 8-2 لە بارسێلۆنایان بردەوە ئەو راهێنەری بلاوگرانا بوو.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی 770 رۆژ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاشی کردووە، لە 25 یاری 12 بردنەوە و 7 یەکسان و 6 دۆڕانی تۆمارکردووە و ساڵی رابردوو لە راهێنەرایەتی مانشافت دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button