ئیسپانیاگرنگترین

کۆمپانیایەکی گەورە بووە سپۆنسەری سەرەکی جیڕۆنا

چامپیۆنزلیگ بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ یانە کاتالۆنییەکە

Yariga App

یاریگا –

جیڕۆنا لە دوای گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، گرێبەستێکی نوێی سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی بواری فڕۆکەوانی واژۆ کرد.

جیڕۆنا کە بەشێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی سیتی، گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیتیحادی ئیماراتی واژۆ کرد.

لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، ئیتیحاد دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی یانە کاتالۆنییەکە و زیاتر دەچێتە نێو بازاڕی ئیسپانیا.

لە ماوەی ساڵێکدا، ئیتیحاد رێژەی کارکردنی لە ئیسپانیا بە رێژەی 50% زیادکردووە. ئێستا کۆمپانیا ئیماراتییەکە هەفتانە 10 گەشتی رااستەوخۆی لە ئەبوزەبییەوە بۆ مەدرید و بارسێلۆنا هەیە. بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، سێ گەشتی هەفتانەی دیکەی راستەوخۆ لە ئەبو زەبی بۆ مالاگا دەستپێدەکات.

دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، لۆگۆی ئیتیحاد بۆ ماوەی سێ وەرزی داهاتوو، لەسەر درێسی جیڕۆنا دەبێت، هەروەها ناوی کۆمپانیاکا لە نێو یاریگای جیڕۆنا دەنووسرێت و وەک هاوبەشی سەرەکی ناوی دەهێندرێت.

پڕۆژەیەکی گەشتیاری تەواو بۆ ناوچەی جیڕۆنا ئامادەکراوە، گەشتیاران کاتێک لە ئەبو زەبییەوە گەشتی بارسێلۆنا دەکەن، تەواوی وردەکاریی و ناوی شوێنە گەشتیارییەکانی جیڕۆنایان لە شێوەی بڕۆشۆر بۆ ئامادە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button