ئیتاڵیایاریگا

لاوتارۆ مارتینێز: بیرم لە جێهێشتنی ئینتەر کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئینتەرمیلان دەڵێت، دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی بە سەختی لەم تیپەدابەسەر برد، بەنیازی جێهێشتنی یانەکە بووە.

لەم وەرزەدا مارتینێز یەکێک بوو لە ئەستێرە سەرەکییەکانی ئینتەرمیلان لە رێگای بەدەست هێنانی پاڵەوانێتی ئیتاڵیا و بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ و کردنی 6 ئەسیست لە 33 یاریدا، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پاڵەوان بوونی یانەکەی.

بەڵام پێدەچێت بارودۆخی ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵە هەمیشە بەو شێوەیە باش نەبووبێت و لە وەرزی یەکەمیشدا رۆژانی زۆر سەختی لە شاری میلان و خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەسەر برد، و ئەم مەرجانە تەنانەت بووە هۆی ئەوەی کە بیر لە جێهێشتنی ئەم یانەیە بکاتەوە.

لاوتارۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پۆدکاستەکەی دێڵتا لیۆتا کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری کردبوو، گوتی:

ساڵی یەکەمم لە ئینتەر و ئیتاڵیا هاوکات بوو لەگەڵ ئامادەبوونی ماورۆ ئیکاردی. زۆر دەرفەتی یاریکردنم بۆ نەڕەخسا و ئەمەش وای لێکردم بیر لە جێهێشتنی ئەم یانەیە بکەمەوە و بگەڕێمەوە بۆ ئەرجەنتین. من راهاتبووم بە یاریکردن و ئەم دۆخە بۆ من ئاڵۆز بوو، بەڵام ئینتەر هەمیشە زۆر یارمەتیدەرم بووە. ئێستا میلان ماڵی منە.

لاوتارۆ مارتینێز ناوی لە نێو لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەڵیبژاردووە بۆ یارییە دۆستانەکانی ئیکوادۆر و گواتیمالا کە وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. ئەو هێرشبەرە وەرزێکی نایابی لەگەڵ ئینتەرمیلان لە سێریا ئەی بەسەر برد و خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزانی تۆپی پێی خولەکەی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button