ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | لیۆنێل مێسی دەبێتە ئەکتەری فیلمی نوێی باد بۆیز؟

مێسی و جیمی بەتڵەر لە تیزەری چوارەم بەشی فیلمی باد بۆیز دەردەکەون

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی خەریکە تواناکانی ئەکتەری و قسەکردن بە ئینگلیزی دەردەخات.

ئەستێرەکەی ئینتەر مەیامی بەشداری لە رێکلامی چوارەم بەشی فیلمی (باد بۆیز: راید ئۆر دای – Bad Boys: Ride Or Die) بە بەشداری جیمی بەتڵەر، ئەستێرەی باسکەی مەیامی هیت و هەریەکە لە وڵ سمیس و مارتن لۆرێنس، پاڵەوانانی زنجیرە فیلمی باد بۆیز کردووە.

وڵ سمیس هەڵمەتێکی گەورەی بۆ ناساندنی بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی باد بۆیزی دەستپێکردووە، پێشبینی دەکرێت کاردانەوەیەکی گەورە لە جیهانی سینەما دروستبکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Bad Boys (@badboys)

جیمی بەتڵەر، رۆڵێکی بەرچاو لە رێکلامی فیلمەکە دەگێڕێت و هەوڵدەدات ببێتە ئەکتەرێکی فیلمەکە، بەڵام شکستدەهێنێت و وڵ سمیس دووریدەخاتەوە.

لە دوا بەشی رێکلامەکەدا، مێسی دەردەکەوێت و چەند وشەیەک بە ئینگلیزی قسە دەکات، بەڵام هەرزوو سمیس و لۆرێنس رێگە بە تەواوکردنی قسەکانی نادەن و پێی دەڵێن، ئەم ناونیشانە هەڵەیە و دەرگای بەڕوودا دادەخەن.

مێسی ژیانێکی نوێی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دستپێکردووە و خەریکە بە تەواوی تێکەڵی کولتووری ئەمریکی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button