ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت ئامانجەكەی دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئیدارەی یانەكەی لە گۆڕینی ئامانجەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاگادار كردووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا یۆرگن كڵۆپ بە شێوەیەكی فەرمی ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول كرد و ئارنە سڵۆت جێگای گرتەوە.


پێشتر و زۆربەی سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، یەکەم گواستنەوەی لیڤەرپوول لە بازاڕی هاوینە، تیون کۆمپینیریس یاریزانی ئاتڵانتای ئیتاڵی دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆتۆ سپۆرت، ئەو پلانە گۆڕدراوە دوای ئەوەی سڵۆت سەرنجی خستە سەر تواناكانی ئێدرسنی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری ئاتڵانتا، كە رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگ لەگەڵ یانەكەی.

بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا، ئاتڵانتا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتایی بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن بە سێ گۆڵی بێ وەڵام.


هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئێدرسنی تەمەنی 24 ساڵان سەرنجی سڵۆتی راهێنەری بۆلای خۆی راكێشاوە، هەروەها وایلێكردووە پلانەكانی لیڤەرپوول دەربارەی گرێبەستە نوێیەكانی هاوینی داهاتوو بگۆڕێت.

لە چەند رۆژی داهاتوودا لیڤەرپوول گفتوگۆكانی لەگەڵ ئاتڵانتا بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ناوەڕاستكارە بەڕازیلیەكە دەستپێدەكات.

گرێبەستەكەی ئێدرسن لەگەڵ یانە ئیتاڵیەكە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

ئێدرسن بە درێسی ئاتڵانتا

لەم وەرزەدا ناوەڕاستكارە 24 ساڵانەكە لەگەڵ ئاتڵانتا بەشداری لە 52 یاری كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button