ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن لە سێ ساڵی رابردوو چەند پارەی لە قەرەبووکردنەوەی سێ راهێنەرەکەیدا خەرج کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانی لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن، بە گرێبەستێکی سێ ساڵە بڕیارە ببێتە راهێنەری نوێی یانە ئەڵمانییەکە.

بایرن میونشن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سێ جار راهێنەری گۆڕیوە و لەم راپۆرتەدا دەمانەوێت روونی بکەینەوە کە باڤارییەکان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بۆ سێ راهێنەرەکەی چەند پارەی لە گرێبەست، مووچەکانیان و قەرەبوو کردنەوەکانیان خەرج کردوووە.

بەگوێڕەوی سەرچاوەکان یانەکەی بۆندسلیگا لەسەر گواستنەوەی راهێنەرە تەمەن 38 ساڵەکە لەگەڵ یانەکەی پێشووی کۆمپانی کە بێرنلییە رێککەوتووە و بڕیارە کۆمپانی ببێتە راهێنەری نوێی باڤارییەکان. ئەم گرێبەستەش تێچووی لە نێوان 10 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. رۆژنامەی “بیڵد” دەنووسێت کە گرێبەستەکەی 10.5 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشتە داراییەکان.


بە گوێڕەی بەدوا داچوونەکانی کە رۆژنامەی “بیڵد” کردوویەتی،دەڵێت:

“لەو کاتەوەی هانسی فلیک لە ساڵی 2021 یانەکەی جێهێشتووە، بایرن تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا نزیکەی 62.5 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە بۆ گواستنەوە و پارەی جیابوونەوە و مووچەی راهێنەرەکانیان”. بەگشتی زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ” تەنیا بۆ جولیان ناگلسمان و تۆماس توخێل خەرجکراوە، کە هەردووکیان تەنانەت دوو وەرزە راهێنەرایەتی میونشنیان نەکردووە.

دوای ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جیابوونەوەی تۆماس توخێل راگەیەندرا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری لیڤەرکوزن و جولیان ناگلسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و رالف رانگنیکی راهێنەری هەڵبژاردەی نەمسا وەکوو جێگرەوەیەک بۆ تۆخێل دەستنیشان کران بەڵام هەموو رەتیان کردەوە. هەروەها هەوڵەکانیان بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری پێشووی فرانکفۆرت شکستی خوارد.

لە دوای هەوڵی زۆر بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە بۆ سەرکردایەتی بایرن میونشن دواجار لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی گرێبەستێکیان تاوەکوو ساڵی 2027 واژۆ کرد و دیار نییە ئایا ئەم راهینەرە تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخوود پێویستە یانە ئەلمانییەکە بڕە پارەیەکیتر وەکوو قەرەبووکردنەوەیەک ببەخشێتە راهێنەرە بەلجیکیەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button