ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵی پێچەوانە لەبارەی تێن هاخەوە گەیشت

Yariga App

یاریگا –

دۆخی ئێستای ئێریک تێن لەو راهێنەرانەیە کە نازانرێت چ چارەنووسێک چاوەڕێی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوو و هەروەها وەرزی نوێ، بەوەی هێشرتا دڵنیاییەک لە مانچێستەر یونایتدەوە رانەگەیەندراوە بۆ گەرەنتیکردنی پۆستەکەی.

یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا گرەوێکی قورس بوو تا راهێنەرە هۆڵەندییەکە بە بردنەوەی، بتوانێ بەرپرسانی یانەکە قایل بکات بە مانەوەی ئۆڵدترافۆرد سەرەڕای دوو وەرزی نابەدڵ بۆ هاندەران.

تا پێش بردنەوەی جامەکە، کە لە مانچێستەر سیتی هاوشارییان بردەوە، دەنگۆی بەهێز هەبوو ئەنجامی ئەو یارییە سەنگی مەحەک بێت بۆ تێن هاخ، بەڵام ئێستا زانیاریی پێچەوانە بڵاوکراوەتەوە. بە گوێرەی هەواڵێکی پیتەر هۆڵ، رۆژنامەنووسی لە رۆیتەرز و سکای سپۆرتس، کە بە زۆری دەنگوباسەکانی مانچێستەر یونایتدیش دەگەیەنێت، رایگەیاندووە داهاتووی تێن هاخ لەسەر بنەمای دوو وەرزی رابردوو دەبێت نەک ئەنجامی شەممە (فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا).

لەوەتەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی سوورپۆشەکانی مانچێستەر لە ئەپرێڵ/نیسانی 2022، ئێریک دوو نازناوی بەدەست هێناوە، جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاراباو.

نەیتوانیوە خۆی وەک پاڵێوراوێکی پرێمەرلیگ بسەلمێنێت. لەسەر سەکۆی ئەورووپییش، هێشتا وەک رکابەرێک دەرنەکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button