ئیتاڵیاکێ باشترینە؟گرنگترین

باشترینەکانی وەرزی 2023/24ـی سێریا ئەی دیاریکران

ئینتەر میلان دەستی بەسەر خەڵاتەکان گرتووە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەینی بە شێوەیەکی فەرمی باشترینەکانی وەرزی 2023/24ـی سێریا ئەی دەستنیشانکران، یانەی ئینتەر میلانیش پشکی شێری بەرکەوت.

◉ هێرشبەری یانەی یوڤێنتوس، دوسان ڤلاهۆڤیچ بە باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزەی سێریا ئەی 32 یاری بە درێسی یوڤێ کرد، 16 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.

◉ ناوەڕاستکاری یانەی ئینتەر میلان، هاکان چاڵهانئۆغلۆ  بە باشترین ناوەڕاستکاری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

هاکان لەم وەرزەی سێریا ئەی 31 یاری بە درێسی ئینتەر کرد، توانی 13 گۆڵ و 3 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیاش لەگەڵ یانەکەی.

◉ بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان، ئالیساندرۆ باستۆنی بە باشترین بەرگریکاری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

باستۆنی لەم وەرزەی سێریا ئەی 28 یاری بە درێسی ئینتەر کرد، توانی 1 گۆڵ و 4 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی.

◉ راهێنەری یانەی ئینتەر میلان، سیمۆنی ئینزاگی بە باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

ئینزاگی لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 37 یاری خاوەنی 29 بردنەوەیە، 6 یاری یەکسانبووە و 2 یاریش دۆڕاوە، توانی بۆ جاری بیستەم لە مێژوودا یانەکە بکاتە پاڵەوانی خولەکە.

◉ گۆڵپارێزی یانەی مۆنزا، میشێل دی گریگۆریۆ بە باشترین گۆڵپارێزی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

میشێل لەم وەرزەی سێریا ئەی 33 یاری بە دتێسی یانەکەی کرد، 35 گۆڵی لێکرا و لە 13 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست.

◉ یاریزانی تەمەن 23 ساڵانی یانەی بۆڵۆنیا، جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی بە باشترین یاریزانی تەمەن ژێر 23 ساڵانی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرا.

جۆشوا لەم وەرزەی سێریا ئەی 34 یاری بە درێسی یوڤێ کرد، توانی 11 گۆڵ و 5 ئەسیستیش بکات.

◉ ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلان، لاوتارۆ مارتینێز بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی دەستنیشانکرا.

لاوتارۆ لەم وەرزەی سێریا ئەی 33 یاری بە درێسی ئینتەر کرد، توانی 24 گۆڵ و 6 ئەسیستیش بکات، بووە پاڵەوانی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button