ئینگلتەراگرنگترین

هاندەران باشترین یاریزانی پرێمەرلیگییان هەڵبژارد

پاڵمەر بێ رکابەرە

Yariga App

یاریگا –

کۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی یەکەمی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، خەڵاتی کۆمەڵەی یاریزانانی پیشەگەری وەک باشترین یاریزانی وەرز وەرگرت.

پاڵمەر لە هاوینی رابردوو لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، رۆڵێکی باڵای لە سەرکەوتنەکانی یانە لەندەنییەکە گێڕا.

پاڵمەر 22 گۆڵ و 11 ئەسیستی لە پرێمەرلیگ هەبوو، توانی یارمەتی تیمەکەی بدات، پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت و بگاتە یۆرۆپالیگ.

یاریزانی تەمەن 22 ساڵان دوو گۆڵی لە جامی FA و جامی خولی ئینگلتەرا کرد و کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 25 گۆڵ.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، پاڵمەر خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پرێمەرلیگی وەرگرت و دوێنی لەلایەن گارێس ساوسگەیت، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا.

پاڵمەر رکابەری هەریەکە لە فیل فۆدن، رۆدری و ئێرلینگ هالاند، یاریزانانی مانچێستەر سیتی و دێکلان رایس، ویلیام سالیبا، یاریزانانی ئارسیناڵ و ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن کرد و خەڵاتەکەی بردەوە. تەنیا هاندەرانیش دەنگ بە بەربژێرەکان دەدەن.

کۆمەڵەی یاریزانانی پیشەگەری ئینگلتەرا بە PFA ناسراوە، کۆمەڵەکە گرنگی بە کاروباری یاریزانانی پیشەگەر لە ئینگلتەرا و وەیڵز دەدات. کۆمەڵەکە کۆنترین کۆمەڵەیە کە گرنگی بە یاریزانی پیشەگەر بدات و لە 2ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 1907 دامەزراوە.

زیاتر لە چوار هەزار یاریزانی پیشەگەری ئینگلتەرا و وەیڵز ئەندامی کۆمەڵەکەن. ئامانجەکانی کۆمەڵەکە پاراستنی و باشترکردنی مەرجەکانی گفتوگۆ و مافی یاریزانانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button