ئاسیاعێراقگرنگترین

له‌ راگه‌یاندنی لیستی یاریزانانی عێراق كاساس پابه‌ندی سێ خوو بووه‌

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس کاساسی ئیسپانی، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ دوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ راگه‌یاند و جارێكی دیكه‌ پێداگری له‌سه‌ر سێ بنه‌مای خۆی كرد.

کاساس لیستی فەرمیی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی ئاشکرا کرد کە ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا و ڤێتنام دەبنەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و جامی ئاسیا كاساس كاری له‌سه‌ر سێ بنه‌مای خۆی كرد و ده‌ستبه‌رداری هیچان نه‌بوو.

هەڵبژاردەی عێراق و تاقیکردنەوەی بەردەوام

وەک هەمیشە کاساس یاریزانی نوێ بانگهێشتی هه‌لبژارده‌ی عێراق كرد، ئه‌مجاره‌ش  بۆ یەکەمجار شه‌ش یاریزانی نوێ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران ئه‌وانیش، هه‌ر سێ گۆڵپارێز، حسێن حەسەن و عەلی کازم و کامیل سەعد و هه‌ رسێ یاریزن ماکۆ فەرەج و محەمەد تائی و ئەحمەد مەکنزی بوون، كه‌ ئه‌مانه‌ ڕووخساری نوێن کە بۆ یەکەمجار بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هەڵبژاردەی ده‌كرێن، کاساس ده‌یه‌وێت بۆ یاریی به‌رامبه‌ ئەندەنوسیا و ڤێتنام، چەند خولەکێکیان ده‌رفه‌تیان پێبدات.

کاساس هه‌ڵسوكه‌وتی یاریزانه‌كان لەبیر ناكات

یەکێک لە خووەکانی کاساس، له‌بیرنه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی یاریزانه‌كانه‌ ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه‌ گرنگیش بێت له‌ تیپه‌كه‌.

كاساس ئه‌مه‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌ کاتێک لیستی کۆتایی شێرەکانی ره‌فیده‌ینی  ڕاگەیاند،بۆ هەمووانی سەلماند کە لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر کۆمەڵێک یاریزان سوره‌ و لەبیرناچێتەوە.

بانگهێشت نه‌كردنی، محەممەد قاسم یاریزانی نەجەف كە ئێستا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق داده‌نرێت و ئاستێکی به‌رز پێشکەش دەکات بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، له‌ یاریی پێشووی هه‌لبژارده‌ی عێراق له‌ به‌سره‌  ناڕەزایەتی زۆری ده‌ربڕی لە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ بۆیه‌ بڕیایدا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌كات هه‌مان قسه‌ش بۆ دانیلۆ سه‌عید یاریزانی یانه‌ی ساندیفۆردی نه‌رویجی راسته‌ كه‌ له‌ جامی ئاسیا له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كان ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كان نه‌بوو، توڕه‌بوو، ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشت، هه‌رچه‌نده‌ دواتر زۆر هه‌وڵیدا بگه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام كاساس ده‌رفه‌تی پێنه‌داو تاكو ئێستا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

فشار و مەرجەکانی شەقامی وەرزشی پشتگوێ ده‌خات

سەرەڕای تووڕەیی شەقامی وەرزشی لە ژمارەیەک یاریزان و ناڕازیبوونیان لە ئاستیان، کاساس گوێ بە داواکاری و خواسته‌كانیان نه‌دا، بەڵکو ئەوەی بیری لێده‌كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی كرد.

بەڵێنی بە هاندەرانی عێراقدا له‌ژێر فشاره‌وه‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات، هه‌رچه‌نده‌ فشارێكی زۆری له‌سه‌ر بوو له‌ بانگهێشتكردنی هه‌ندێك یاریزان و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێكی دیكه‌یان.

هەڵبژاردەی عێراق لە 6ی مانگی داهاتوو لە جاکاراتا، پایتەختی ئیندۆنیزیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە و لە 11ی هەمان مانگ لە بەسڕە میوانداری هەڵبژاردەی ڤیێتنام دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button