گارێس ساوسگەیت لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای راگەیاند
هێندرسن، چیلوێڵ و راشفۆرد دوورخرانەوە
یاریگا –
گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لیستی سەرەتایی سێ شێرەکانی بۆ یۆرۆی 2024 بڵاوکردەوە.
ساوسگەیت هەریەکە لە مارکۆس راشفۆرد، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد، بێن چیلوێڵ و ریس جەیمس، بەرگریکارانی چێڵسی و جۆردان هێندرسن، یاریسازی ئەیاکس لە یۆرۆی داهاتوو دوورخستەوە.
راهێنەری ئینگلتەرا ژمارەیەک یاریزانی نوێی بانگهێشتی لیستی سەرەتایی کردووە، ئەوانیش بریتین لە
- جارێد برانسوەیت – بەرگریکاری چێڵسی
- کورتس جۆنز – ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول
- جارێڵ کوانسا – بەرگریکاری لیڤەرپوول
- ئێبێرێچی ئیزێ – هێرشبەری کریستال پاڵاس
- ئادام وارتن – ناوەڕاستکاری کریستال پاڵاس
- کۆبی ماینۆ – ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد
- لێویس دەنک – ناوەڕاستکاری برایتن
یاریزانانی دوورخراوە
- ریس جەیمس – بەرگریکاری چێڵسی
- مارکۆس راشفۆرد – هێڕشبەری مان یونایتد
- بێن چیلوێڵ – بەرگریکاری چێڵسی
- لێڤی کۆڵوڵ – بەرگریکاری چێڵسی
- ئێریک دایەر – بەرگریکاری بایرن میونشن
- جۆردان هێندرسن – ناوەڕاستکاری ئەیاکس
- جەیدن سانچۆ – هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند (مان یونایتد)
- رەحیم ستێرلینگ – هێرشبەری چێڵسی
- بێن وایت – بەرگریکاری ئارسیناڵ
- جەیمس وار پڕۆوس – ناوەڕاستکاری وێستهام
لیستی سەرەتایی 33 یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
گۆڵپارێزان: ئاڕۆن رامسدەیڵ (ئارسیناڵ)، جۆردان پیکفۆرد (ئێڤەرتن)، جەیمس ترافۆرد (بێرنلی)، دین هێندرسن (کریستال پاڵاس)
بەرگریکاران: جۆن ستۆنس (مان سیتی)، ئیزری کۆنسا (ئاستۆن ڤیلا)، مارک گوێهی (کریستیال پاڵاس)، جاراد برانسوەیت (ئێڤەرتن)، جۆ گۆمێز (لیڤەرپوول)، هاری ماگوایەر (مان یونایتد)، کایڵ وۆڵکەر (مان سیتی)، لویس دەنک (برایتن)، جارێڵ کوانسا (لیڤەرپوول)، کیران تریپیێر (نیوکاسڵ)، لوک شۆو (مان یونایتد).
ناوەڕاستکاران: ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد (لیڤەرپوول)، دێکلان رایس (ئارسیناڵ)، کۆنۆر کالاگێر (چێڵسی)، کۆبی ماینۆ (مان یونایتد)، ئادام وارتن (کریستال پاڵاس)، کورتس جۆنز (لیڤەرپوول).
هێرشبەران: جود بێڵینگهام (ریال مەدرید)، فیڵ فۆدن (مان سیتی)، جەیمس مادیسن (تۆتنهام)، بوکایۆ ساکا (ئارسیناڵ)، ئێبێرێچی ئیزێ (کریستال پاڵاس)، هاری کەین (بایرن میونشن)، ئۆلی واتکینس (ئاستۆن ڤیلا)، جاڕۆد بۆوێن (وێستهام یونایتد)، ئانۆتنی گۆردن (نیوکاسڵ یونایتد)، ئیڤان تۆنی (برێنتفۆرد)، کۆڵ پاڵمەر (چێڵسی)، جاک گریلیش (مان سیتی).
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە 3ی مانگی داهاتوو یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرسێگۆڤینا لە یاریگای جەیمسس پارک لە نیوکاسڵ دەکات. دوای چوار رۆژ لە وێمبڵی یارییەکی دیکەی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلاند دەکات.
دوای یارییە دۆستانەکە، ساوسگەیت لیستی کۆتایی کە لە 26 یاریزان پێکهاتووە، ئاشکرا دەکات.
10ی هەمان مانگ، شاندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەشتی ئەڵمانیا دەکات و 16ی مانگ یەکەم یاری پاڵەوانیەتی یۆرۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی سڕبیا لە یاریگای گێلسێنکیرشن دەکات.