ئیسپانیا

تەواوی وردەکارییەکان؛ کامپ نو VS سانتیاگۆ بێرنابیۆ

Yariga App

یاریگا –

سێزار ئاسکارات، تەلارسازی شارەزای بەناوبانگی ئیسپانی، وردەکارییەکانی نۆژەنکردنەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و کامپ نوی بەراورد کرد.

سێزار ئاسکارات، شارەزای پێشەنگی یاریگاکان، لە وردەکارییەکانی نۆژەنکردنەوەی دوو گەورەترین یاریگای ئیسپانیا، سانتیاگۆ بێرنابیۆ و کامپ نۆ دەکۆڵێتەوە. بێرنابیۆ لە قۆناغەکانی کۆتایی نۆژەنکردنەوەی نزیک بووەتەوە و کەمپ نوو تا ساڵی 2026 لە قۆناغی دروستکردندایە.

جیاوازیەکان: 

پاراستنی کورسیەکان: بێرنابیۆ هەموو ریزی کورسییەکانی بە تەواوی پاراستووە، لەکاتێکدا کامپ نۆ تەنها کورسییەکانی دوو ریزی یەکەم دەهێڵێتەوە، کە بە میراتی کولتووری یانەکی دەزانێت.

داخرانی سەقف:

هەردوو یاریگاکە بە سەقف دادەپۆشرێن، بەڵام سەقفی بێرنابیۆ جوڵاوە، دەتوانرێت کۆبکرێتەوە و دەتوانرێت بە تەواوی دابخرێت، لەکاتێکدا سەقفی کامپ نۆ جێگیرە.

رووی دەرەوە:

رووی دەرەوەی بێرنابیۆ زیاتر داخراو، لە کاتێکدا کامپ نو وەک یاریگایەکی تەواو کراوە دیزاین کراوە و هەیوانێکی (تەراس) گەورەی هەیە، ئەمەش بەهۆی کەشوهەوای دەریای ناوەڕاستەوەیە.

ئاسکارات سەبارەت بەم دوو یاریگایە گوتی:

تا کامپ نۆ بە تەواوی دروست نەکرێت و بێرنابیۆ یەکلایی نەکرێتەوە، مەحاڵە بەراوردی ورد بکەیت، دەبێت هەردووکیان ببینین بۆ ئەوەی بە باشی لە جیاوازییەکان تێبگەین، بینینی وێنە و ڤیدیۆ بەس نییە، تاوەکوو نەچینە ناوەوە بڕیاردان قورسە.

هەیوانێک کە رووی لە شارە:

ئاسکارات بە باشی بە وردەکارییەکانی پڕۆژەی نوێی نو کامپ ئاشنایە، چونکە لەسەر پێشنیاری ئەو لە قۆناغی دروستکردندایە. ئەو دەڵێت “کاتێک لاپۆرتا هات، تەلەفۆنی بۆ کردین و گوتی دەبێت یاریگا نوێیەکە دروست بکەین، ریزی سێیەم نوێیە و کورسییەژانی ریزی یەکەم و دووەمیش بەشێکە لە میراتی کلتوریو و ناکرێت دەستکاری بکرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا تەلارسازەکە گەتی:

ئەم ریزە نوێیە هەموو خزمەتگوزاریەک لە خۆ دەگرێت و دوو نهۆمی پێشوازی تێدایە. سەقفی نوێ رێگە بە بەکارهێنانی هەموو تەکنەلۆژیایەک دەدات. تایبەتمەندییەکی دیکە کەشوهەوایە، هۆڵێکی وەرزشی کراوە لە خۆ دەگرێت کە بەرامبەر دەریای ناوەڕاستە و دەتوانیت بە دەوری هەیوانە 360 پلە گەورەکانیدا بڕۆن کە دروستکراون. تاکە یاریگا دەبێت لە جیهاندا کە هەیوانێکی هەبێت بەرامبەر دیمەنی یاریگا و شاری بارسێلۆنا لە کەشێکی باوەڕپێنەکراودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button