ئینگلتەراگرنگترین

دی زێربی برایتن جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا برایتن ڕایگەیاند رۆبێرتۆ دی زێربی یانەکە جێدەهێڵێ.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە کە لە مانگی سێپتەمبەری 2022 لە جێگەی گراهام پۆتەر پۆستەکەی پێدرا، لەو ماوەی لەگەڵ برایتنە توانی ڕوخسارێکیتر بە یانەکە ببەخشێت و تیمێکی کێبڕکێکار دروست بکات.

بەگوێرەی بەیاننامەی یانەکە، سبەی دوای یارییەکەی مانچێستەر یونایتد لە کۆتا گەڕی پرێمەرلیگ، دی زێربی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە دەکات.

لە دیارترین گۆڕانکارییەکانی دی زێربی لەگەڵ برایتن، گەیاندنی یانەکە بوو بە بەرزترین پێگەی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ و گەیاندنیان بە یۆرۆپالیگ و لەم پاڵەوانێتیەیش گەیشتە قۆناخی 16.

تا ئێستا بە فەرمی وێستگەی داهاتووی ناوبراو ئاشکار نەکراوە، پێشتر لیڤەرپوول و ئێستایش بایرن میونشن زۆرترین دەنگۆیە بۆ ئەزموونێکی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button