ئینگلتەراگرنگترین

هالاند: گرنگ نییە چۆن سەرکەوتین

ئەستێرە نەرویجییەکە باسی ساتە سەختەکانی جەنگی لەندەن دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دان بە قورسی بردنەوەی یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام دەنێت، بەڵام دەڵێت؛ بەلامەوە گرنگ نییە چۆن سەرکەوتین.

مان سیتی 0-2 لە سپێرزی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 88 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ، بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵی خاوەن پلەی دووەم.

هالاند دوو گۆڵی لە یارییەکە کرد و وەڵامی رەخنەگرانی دایەوە، لە دوای یارییەکە بە تۆڕی BBC گوت

یارییەکە زۆر سەیر بوو، هەست و ناڕەحەتییەکە زۆر بەدی دەکرا، ئەم جۆرە هەستانە لە یاری لەمشێوەیە ئاساییە، بەڵام سەرکەوتین و ئەمە ئامانجەکە بوو. گرنگ نییە چۆن سەرکەوتین، بەڵام ئێستا بردمانەوە و ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو دەکەین.

لەبارەی دڵەڕاوکێی بوونی ئۆفساید لە ساتی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، هالاند دەڵێت

بەڵێ هەندێک نیگەران بوون، چونکە بینیم لەسەر یەک هێڵ بووین و هەندێک ترسام ئۆفساید بم. بەڵام بۆ ئەم مەبەستە تێکنۆلۆجیای ڤار هەیە.

هالاند باسی گۆڵی دووەم و لێدانە سزاکەی بەمجۆرە کرد

تەنگژە دایگرتبووم و دەترسام. بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر بە پەرۆش بووم. ئەرکی سەرەکی من هەژاندنی تۆڕی گۆڵ بوو. ئێستا زۆر دڵخۆش و ئاسوودەم و سەرنجم لەسەر یاری داهاتوو داناوە.

مانچێستەر سیتی دوا یاری ئەم وەرزە لە یاریگای ئیتیحاد بەرامبەر وێستهام یونایتد دەکات، ئارسیناڵیش لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ئێڤەرتن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button