فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی لەسەر داهاتووی ئێمباپێ وەڵامێکی سەیر دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی جارێکیتر نەیوست خۆی بدا لە باسی کیلیان ئێمباپێ و ئەو ڕووداوانەی لە چەند رۆژی رابردوو پاریس سانجێرمان بەخۆوە بینی بەتایبەت دوای ڤیدیۆی ماڵئاوای یاریزانەکە لە پی ئێسی جی.

سبەی پاریسیەکان، کە یەکشەممەی رابردوو ئاهەنگی پاڵەوانبوونی خولی لی وەنیان گێڕا لەنێو باخچەی شازادەکان، دەبنە میوانی یانەی نیس. لە چاوپێکەوتنی پێش یارییەکە جارێکیتر ئێنریکی راهێنەر پرسیاری کیلیان و داهاتووی ئەو یاریزانەی لێکرا، بەڵام جیا لە هەموو جارەکانیتر، ئەم جارە زۆر سەیر و دوور لە تەوەرەکە وەڵامی دایەوە و باسی کەشوهەوای کرد و وتی

ئەمڕۆ بارانە، بەڵام رۆژێکی زۆر جوانیشە چونکە بۆ خۆت دەتوانی بۆنی ئەم هەوا جیاوزە بکەیت. من بە ڕاستی حەزم لە رۆژی باراناویە، خیخۆنی زێدی خۆمم بیر دەخاتەوە. پێموابێ بە باشی وەڵامم دایتەوە.

ئەو لێدوانە نامۆی راهێنەرە ئسیپانیەکە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دێت کە رۆژنامە لو پاریسیانی فەرەنسی بڵاوی کردەوە ئێمباپێ و ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکە بووە بە دەمەبۆڵەیان لە پێش یارییەکەی تولۆز لە یەکشممەی رابردوو لەسەر ئەوەی کیلیان ناوی سەرۆکی نەهێنابوو لە ڤیدیۆکەدا.

بە رێژەیەکی زۆر رۆیشتنی ئەستێرەکە بۆ ریاڵ مەدرید یەکلابووەوەتەوە چاوەڕوان دەکرێ دوای یاری فیناڵی چامپیۆنزلیگ بە فەرمی رابگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button