ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کەین و چەند ئەستێرەیەک پێشنیازێکی نوێ دەدەنە توخێل

تاوەکو ئێستا میونشن نەیتوانیوە شوێنگرەوەی توخێل دەستنیشان بکات

Yariga App

یاریگا –

چەند یاریزانێکی بایرن میونشن لە نێویاندا هاری کەین، هەوڵی رازیکردنی تۆماس توخێل بە مانەوە دەکەن.

خراپی ئاستی میونشن لە بۆندسلیگا و لەدەستدانی نازناوەکە لە بەرژەوەندی بایەر لیڤەرکوزن، کۆتایی بە باڵادەستی باڤارییەکان لە ئەڵمانیا هێنا. بۆیە لە مانگی فێبرایەر/شوباتی رابردوو بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی توخێل لە کۆتایی ئەم وەرزە درا.

بەهۆی جیاوازی و بەرزی ئاستی میونشن لە چامپیۆنزلیگ، ئێستا زۆربەی یاریزانانی یانە باڤارییەکە داوای مانەوەی توخێل بۆ وەرزی داهاتوو دەکەن.

تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، چەندین راهێنەر ئۆفەری بایرنییان رەتکردووەتەوە، بۆیە هەریەکە لە کەین، تۆماس مولەر و مانوێل نۆیەر، پێشنیازی مانەوەی توخێل دەکەن.

تیمەکەی توخێل ئاستێکی بەرزی لە چامپیۆنزلیگ پێشکەشکرد و لە دوا خولەکان بە ریال مەدرید دۆڕا، سەرەڕای نیگەرانییەکان، بەڵام زۆربەی هاندەرانی میونشن بە ئاستەکەی رازیبوون.

توخێل لەلایەن یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی چاودێری دەکرێت و لە ئەگەری کۆتاییهاتنی فەرمی پەیوەندی لەگەڵ میونشن، بە ئەگەرێکی زۆر دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button