ئه‌ڵمانیاگرنگترین

میونشن راهێنەری داهاتووی دەستنیشان دەکات

ئێف سی هۆڵیوود چاوی لە راهێنەرێکی پێشوویەتی

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن جارێکی دیکە گفتوگۆکانی لەگەڵ هانسی فلیک بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی دەستپێکردەوە.

فلیک، تەمەن 59 ساڵان پێشتر لە ساڵی 2019 تاوەکو 2021 راهێنەرایەتی میونشنی کردووە، دوو نازناوی بۆندسلیگا و نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، پاشان لە مۆندیالی 2022 ئەرکی مەشقی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای گرتە ئەستۆ.

لە فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، جیابوونەوەی تۆماس توخێل و میونشن لە کۆتایی وەرز راگەیێندرا و لەوساتەوە، میونشن بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بایرن گفتوگۆکانی لەگەڵ فلیک دەستپێکردووەتەوە و رەنگە بۆ جاری دووەم ببێتەوە راهێنەری ئێف سی هۆڵیوود.

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن بەربژێری سەرەکی وەرگرتنی پۆستەکە بوو، بەڵام راهێنەرە باسکییەکە مانەوەی بۆ وەرزی داهاتووش لە لیڤەرکوزن ئاشکرا کرد.

جولیان ناگلیسمان کە لە فێبرایەر/شوباتی ساڵی رابردوودا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ناوی بە گەڕانەوە بۆ میونشن بەسترابووەوە، بەڵام چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە.

یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا بەربژێرێکی دیکەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی میونشن بوو، بەڵام گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 لەگەڵ ڤیلانز نوێکردەوە.

راڵف راگنیک، راهێنەری پێشووی کاتی مانچێستەر یونایتد، یەکێکی دیکە بوو لە بەربژێران، کەچی راهێنەرە نەمساییەکە پەیوەستی خۆی بە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نەمسا پشتڕاستکردەوە.

فلیک دەتوانێت کاریگەرییەکی دەستبەجێ و ئەرێنی لەسەر یانەکەی هەرێمی باڤاریا دروستبکات، چونکە شارەزاییەکی تەواوی لە کولتووری یانەکە هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، دەستەی کارگێڕی میونشن پاڵپشتییەکی تەواوی فلیک دەکات، چونکە نموونەی ناگلیسمان و پشتگوێ خستنی لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە، نموونەیەکی شکستخواردووی میونشنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button