فه‌ره‌نساگرنگترین

لێدوانی ئێنریکی له‌باره‌ی رۆیشتنی ئێمباپێ لە پاریس

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە کە لە بڕیاری رۆیشتنی  کیلیان ئێمباپێی یاریزانی تیپەکە تێدەگات كه‌ دوێنی هه‌ینی رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌ راگه‌یاند.

ئینریکی  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر تۆڵۆز ڕایگەیاند: ئه‌و حه‌فت ساڵی لێرە بەسەربردووە، ئەفسانەی یانەکەیە، هەموو شتێکی به‌ پاریس سانجێرمان بەخشی، هیوای باشترینی بۆ دەخوازم.

گوتیشی، ئێمباپێ یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌، له‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری بكات، كاریگه‌ری دروست ده‌كات و یانه‌كه‌ سوودی زۆری لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاریس وه‌ك یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دڵنیاتان ده‌كه‌وه‌ وه‌رزی داهاتوو پاریس به‌هێزتر ده‌بێت.

راهێنەری پاریس سانجێرمان لە کۆتاییدا گوتی، ئێمباپێ هێشتا نەیگوتووە ده‌چێته‌ كام یانه‌، بەڵام پێموایە بابەتەکە ڕوونە هیوای باشترینی بۆ دەخوازم و لە بڕیارەکەی تێدەگەم

ئێمباپێ تا ئێستا 306 یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە و 255 گۆڵی تۆمارکردووە و 108 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button