ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن ئاهەنگێکی تایبەت بۆ ماڵئاواییکردن لە توخێل ساز دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی بایرن میونشن دەیانەوێت سبەی یەکشەممە ئاهەنگێکی تایبەت بۆ ماڵئاواییکردن لە تۆماس توخێل لە ئالیانز ئارێنا سازبکەن.

رۆژی یەکشەممە لە هەفتەی 33ی بۆندسلیگا، بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا رووبەڕووی ڤۆڵفسبۆرگ دەبێتەوە و ئەمەش دوا یاری یانەکە دەبێت لە یاریگای خۆیدا لەم وەرزەدا.

بەڕێوبەرانی بایرن چەند هەفتەیەک لەمەوبەر رایانگەیاند، بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەم تیپە بەدەستی هێناوە، بڕیاریانداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کارکردن لەگەڵ توخێل رابگرن، بەمجۆرەش ئەم یارییە دەبێتە دوایین یاریی تۆخێل کە سەرکردایەتی یانە ئەڵمانییەکە لە یاریگای خۆیاندا بکات.

رۆژنامەی بیڵد سەبارەت بە چارەنووسی راهێنەرەکە نووسی: پێش ئەم یارییە، بەڕێوەبەرانی بایرن پلانیان هەیە ئاهەنگێکی فەرمی ماڵئاوایی بۆ تۆخێل لەگەڵ هاندەران و تیپەکە رێکبخەن، و چەند وشەیەک بۆ ستایشکردنی ئاست و هەڵسوکەوتەکانی بڵێن، پێدەچێت دیارییەکی بچووکیشی پێبدەن.

هەوڵەکانی بایرن بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی شایستە سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام دەگوترێت گفتوگۆکانی یانەکە لەگەڵ هانسی فلیکی راهێنەری پێشووی یانەکە دەستیپێکردووەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر کورسی یەدەگی بایرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button