ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا جموجۆڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی دەستپێکرد

پاریس ئامادەنییە بە ئاسانی رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا جموجۆڵەکانی بۆ مێرکاتۆی یاریزانان دەستپێکردووە و یاریزانێکی پاریس سانجێرمانی کردووەتە ئامانج.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، چاڤی سایمۆنس ئاستێکی بەرز لەگەڵ لایپزیگ پێشکەش دەکات کە بە خواستن لە پاریس سانجێرمانەوە یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

بارسێلۆنا دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی 2024 گفتوگۆکان لەگەڵ سایمۆنس تەواوبکات و گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵ یاریزانە هۆڵەندییەکە واژۆ بکات.

رۆمانۆ لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی

بەر لە دەستپێکردنی یۆرۆی، سایمۆنس و پاریس سانجێرمان بڕیار لەسەر داهاتوو دەدەن، بەڵام پێناچێت پاریس لەم هاوینەدا دەستبەرداری چاڤی ببێت، هەروەها لایپزیگ ناتوانێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی، بۆیە گواستنەوە بە خواستن بژاردەیەکی گونجاوە بۆ هەموولایەک. بارسا فشاری دەستپێکردووە و چەند یانەیەکی پرێمەرلیگش لەسەرهێڵن.

سایمۆنس سەرنجی چەندین یانەی راکێشاوە و لەم وەرزەدا بەشداری لە دروستکردنی 24 گۆڵدا کردووە، پێشبینی دەکرێت یاریزانێکی سەرەکی رۆناڵد کومان بێت، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

بارسێلۆنا قەیرانی دارایی تێنەپەڕاندووە و ناتوانێت ئازادانە پارە خەرج بکات، ئەمەش جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ریال مەدرید دروستکردووە.

سایمۆنس 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ پرتەقاڵی پۆشەکان کردووە و ئێستا تەنیا دوو یاری لەگەڵ لایپزیگ ماوە و گرێبەستی خواستنەکەی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button