چارەنووسی جیرۆنا و مانچێستەر سیتی چی لێدێتەوە و کام یانە بەشداری چامپیۆنزلیگی داهاتوو دەکات؟
یاریگا –
یوێفا دەبێت بە زووترین کات لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا، بڕیار لەسەر پشکی چامپیۆنزلیگی تیپەکانی جیرۆنا و مانچێستەر سیتی بدات.
بەپێی یاساکانی یوێفا، جیرۆنا و مانچێستەر سیتی ناتوانن لە یەک کاتدا بەشداری چامپیۆنزلیگدا بکەن.
لەم وەرزەدا ئەم دوو یانەیە بەدوای بەرزترین ریزبەندی پرێمەرلیگ و لالیگادا دەگەڕێن و سیتی پێشتر دیاریکردبوو کە لەنێو چوار تیپی سەرەکی پریمەرلیگدا دەبێت، جیرۆناش ئەمشەو سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بە بردنەوەی بەرامبەر بارسێلۆنا پشتڕاستکردەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەی مانچێستەر سیتی و جیرۆنا بە هاوبەشی لەلایەن گروپی تۆپی پێی سیتیەوە خاوەندارێتی دەکرێت، پرسیارێک دروستبوو کە ئایا هەردوو یانە رێگەیان پێدەدرێت وەرزی داهاتوو بەشداری رکابەریی چامپیۆنزلیگ بکەن.
جاک گۆکان، پەیامنێری مەیل سپۆرت ئاشکرایکردووە، لیژنەی کۆنترۆڵکردنی دارایی یانەکانی ئەوروپا (CFCB) کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا جیرۆنا و مانچێستەر سیتی دەتوانن بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو بکەن یا خود نا.
Girona FC have secured Champions League football for the first time in it’s history.
Imagine Girona facing Manchester City 😏#MaxSports pic.twitter.com/Tl7z9HFNAc
— Max TV Ghana (@maxtvgh) May 4, 2024
کێشەکانی دەوروبەری مانچێستەر سیتی و جیرۆنا کە هەردووکیان بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا دەکەن، لەلایەن گروپی تۆپی پێی سیتی یەکلایی دەکرێتەوە و دەبێت ئەوە بسەلمێنرێت کە ‘هیچ کۆنتڕۆڵێکی دارایی و هاوبەشکردنی زانیاری’ لەنێوان هەردوو یانەدا نییە”.
گروپی سیتی خاوەنی 100%ی یانەی مانچێستەر سیتییە. هەروەها لە ساڵی 2017دا 47%ی پشکەکانی یانەی جیرۆنایان کڕی و بوونە یەکێک لە خاوەن سەرەکییەکانی ئەم تیپە کاتالۆنییە.
بەگوێرەی مادەی پێنجەمی یوێفا، “هیچ یانەیەک لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپیدا نابێت پشکی هاوبەشی لەگەڵ یانەیەکی دیکە هەبێت، یان ئەندامی گروپی یانەیەکی دیکە بێت، یان بەڕێوەبردنی هاوبەشی لەگەڵ یانەی دووەمدا هەبێت”.
جاک گۆکان دووپاتی کردەوە، ئەگەر لیژنەی کۆنتڕۆڵی دارایی یانەکانی ئەوروپا بڕیار لە بەرامبەر چارەنووسی سیتی گرووپدا دەربکات، هەر یانەیەک خاوەنی بەرزترین پلە لە خولەکەیدا بێت، ئەوا پشکی چامپیۆنزلیگ دەباتەوە.
مان سیتی هیوادارە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا بێت و ئەگەر دەنگدانەکە لەلایەن یوێفا پەسەند بکرێت، ئەوا چانسی سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ لە جیرۆنا باشتر دەبێت.
ئێستا ریال مەدرید نازناوی لالیگای بەدەستهێناوە و باشترین پێگەش کە جیرۆنا بتوانێت بەدەستی بهێنێت، پلەی دووەمە. بەپێچەوانەوە ئەگەر مان سیتی لە سێ یاری ماوەی پرێمەرلیگدا بەرامبەر فولهام و تۆتنهام و وێستهام سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا ئاهەنگی چوارەم نازناوی لەسەریەک بۆ خولی نایابی ئینگلیزی دەگێڕن.