ئینگلتەراگرنگترین

نۆتینگهام دۆڕا، بەڵام ریکۆردێکی بەرانبەر گواردیۆلا تۆمار کرد 14 ساڵ لە دژی تۆمار نەکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی مانچێستەر سیتی توانی سێ خاڵی دەرەوەی یاریگای خۆیان بەدەستبهێنن بەرانبەر نۆتینگهام فۆرێست لە هەفتەی 35ی خولی ئینگلیزی، بەڵام کوڕانی نونۆ سانتۆ توانیان ریکۆردێک لە دژی پیپ تۆمار بکەن کە 14 ساڵ بوو هیچ یانەیەک نەیتوانیبوو بەرانبەر راهێنەرە ئیسپانییەکە تۆماری بکات.

سیتی گێمی یەکەم لە ڕێگەی یوشکو ڤاردیۆل و، گێمی دووەمیش لە ڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە تۆڕی گۆڵی خاوەنماڵیان بەسەر کردەوە.

ئەگەرچی نۆتینگهام نەیتوانی بگات بە گۆڵی سیتیزنس، بەڵام دەستەوەستانیش نەبوون لە هەوڵ بۆ گۆڵ. بە جۆرێک 14 تۆپیان ئاراستەی گۆڵی میوانەکەیان کرد. ئەوەی ریکۆردەکەی هێناوەتە بەر باس، ئەو ڕاستیەیە کە تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان بڵاوی کردووەتەوە. بەوەی یاریی یەکەمی ئەم وەرزەشیان، نۆتینگهام 10 جار تۆپیان ئاراستەی گۆڵی مانچێستەر سیتی کردبوو. ئەوەش جاری یەکەمە یانەیەک لە خولە نێوخۆییەکان بتوانێت لە هەردوو یاریی وەرزەکەدا بەرانبەر تیمێکی گواردیۆلا 10 یان زیاتر تۆپ ئاراستەی گۆڵی راهێنەرە ئیسپانییەکە بکات لەوەتەی وەرزی 2009/10.

کۆتا یانە ئەو کارەی بەرانبەر یانەی گواردیۆلا ئەنجام دابێت، ریاڵ مەدرید بوو لە وەرزی 2009/10 لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانی.

ئەو ئامارانەی ریاڵ مەدرید و نۆتینگهام، ڕێگر نەبوون لە بردنەوەی تیمەکانی پیپ. شەش خاڵی یارییەکانی لە رکابەرەکانی وەرگرتووە. ئەوکات لەگەڵ بارسێلۆنا هەردوو یاریی چوون و گەڕاندنەوەی بردەوە. هەروەک ئەم وەرزە بەرانبەر یانە ئینگلیزیەکەیش ئەنجامی دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button