ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ئاماده‌یه‌ بۆ بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی بێت

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئاماده‌یه‌ له‌ هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری بێرناندۆ سیڵڤا بێت بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر داوای جاڤی یانه‌ی بارسێلۆنا گفتوگۆكانی بۆ گواستنه‌وه‌ی سێڵڤا ده‌ستپێكردووه‌و ئامانجی سەرەکی یانەكه‌یه‌ له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە ئارەزووی  زۆری هه‌یه‌ لە لالیگا یاریی بكات و درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا بپۆشێت، هاوینی رابردووش لەگەڵ چاڤی قسەی کردووە سەبارەت بە پەیوەندیکردنی به‌ بلوگرانا.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی سیلڤا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بەڵێنی لە گواردیۆلا وەرگرتووە کە ڕێگەی پێدەدات، له‌ ئه‌گه‌ری پێشكه‌شكردنی گرێبه‌ستی بارسێلۆنا ئه‌وا سیتی جێبهێڵێت، گواردیۆلاش لاری نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ كاته‌لۆنیه‌كه‌ بكات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردەوە، بەهای شكاندنی بڕگەی سزاكه‌ی  سیلڤا لەگەڵ مانچێستەر سیتی 58 ملیۆن یۆرۆیە، به‌ڵام له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دانوستانه‌كان به‌های بڕگه‌ی سزاكه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌و یاریزانه‌كه‌ش ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ پێناو پۆشینی درێسی بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button