ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ناگلیسمان ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

جولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دەیەوێت ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی کە بۆ گەشت کردن بەکاری دەهێنێت، بە بەرزترین نرخ بفرۆشێت.

لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا، راهێنەری پێشووی بایرن لە دوای 4 مانگ دوورخستنەوەی لە سەرکردایەتی بایرن میونشن، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە گەشت و گوزاری کڕی.

بە گوێڕەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیڵد، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 2023دا وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە شوێنی هانسی فلیک هەڵبژێردرا، چیتر پێویستی بە ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە و دەیەوێت لەم ئۆتۆمبێلە گرانبەهایە رزگاری ببێت.

کۆمپانیای “VR Motorhomes” کە ئۆتۆمبێلی ڤان کامپەر لەسەر بنەمای خواستی کڕیارەکانی لە نێوان 80 بۆ 155 هەزار یۆرۆ دروست دەکات، بەنیازە ئۆتۆمبێلە لوکسەکەی راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی بخاتە زیادکردنێکی ئاشکراوە.

ئەم کۆمپانیایە لە رێکلامی ئۆتۆمبێلی راهێنەرەکەدا نووسیویەتی:

“خۆت نوقم بکە لە جیهانی گەشتە نامۆکان بە کامپەر ڤانێکی ڤی ئاڕ 6 مەتری کە سەردەمانێک هی راهێنەری بەناوبانگی تۆپی پێی هەڵبژاردەی نیشتمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن جولیان ناگلیسمان بووە. بەداخەوە بەڕێز ناگلیسمان ئەم رۆژانە وەکوو پێشووتر کاتی نییە و ئەستەمە ئۆتۆمبێلێکی وەها ورووژێنەر بخرێتە زیادکردنەوە، ئێستا کاتی چانسی ئێوەیە!

ئەم ئۆتۆمبێلە ناوازەیە (کێشی 3 تەنە و 2800 کیلۆمەتر رۆیشتووە) بە بەرزترین نرخ دەفرۆشرێت و بەشێک لەو بڕە پارەیە دەبەخشرێتە کۆمەڵەی ” باڵەکانی ژیان”. ئەم کۆمەڵگایە کار لەسەر توێژینەوەی چاندنی بڕبڕەی پشت دەکات.

درێژی ئۆتۆمبێلەکە 6 مەترە، 4 شوێنی خەوی تێدایە، 4 کورسی هەیە (دوو کورسییان جوڵاون)، سەقفی پانۆرامایە، شوێنی تا 4 پاسکیل یان ماتۆڕسکیلی تێدا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button