عێراق

یانەی دهۆک: لە یاریی سبەی بەرامبەر کارەبا هاندەرانمان دەتوانن بێبەرامبەر ئامادەبن

Yariga App

یاریگا –

بۆ یاریی سبەی بەرامبەر کارەبا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق رێگا بە ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگای زاخۆ دەدرێت و یانەی دهۆک بڕیاریداوە چوونە ژوورەوەی هاندەران بێبەرامبەر بێت.

یانەی دهۆک رایگەیاندووە، هاندەران دەتوانن لە یاریی سبەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بێبەرامبەر ئامادەبن، کە بەهۆی سزادرانییەوە یارییەکانی گواسترایەوە یاریگای زاخۆ، لەکاتێکدا یانەی دهۆک ئەم وەرزە بلیتی یارییەکانی بە ئۆنلاین دەفرۆشێت.

سبەی دهۆک و کارەبا لە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button