عێراقگرنگترین

سزایەکەی سەر یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کەم دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لەبارەی تانەکەی یانەی دهۆک لەو سزایەی بەسەریدا سەپێنراوە بڕیار دەدرێت، پێشبینی دەکرێت سزایەکەی کەم بکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی فێبرایەر/شوباتی 2024 بڕیار لەبارەی سزایەکەی یانەی دهۆک دەدرێت، کە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانی هاندەرانی یانەکە لە یاریی بەرامبەر کەربەلا، لێژنەی تەمبێکاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە یانەی دهۆک یاریی داهاتووی لە دەرەوەی یاریگاکەی بکات و بە پێبژاردنی 10 ملیۆن دیناریش سزا بدرێت.

یانەی دهۆک دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری سزادرانەکەی، تانەی لە بڕیارەکە دا و داوای کەمکردنەوە لادانی سزایەکەی سەر یانەکە دەکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا سزایەکەی یانەی دهۆک لەلایەن لێژنەی تێهەڵچوونەوە کەم دەکرێتەوە، هەڵۆکانی چیا یاریی داهاتوویان لە گەڕی هەژدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کارەبا ئەنجام دەدەن.

پێشبینی دەکرێت لێژنەی تێهەڵچوونەوە تانەکەی یانەی دهۆک قبووڵ بکات، بەڵام سزا داراییەکەی یانەکە بمێنێتەوە و رێگا بدات دهۆک یاریی داهاتووی لە یاریگای خۆی بکات، لە خراپترین حاڵەتدا بڕیار بدات یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button