ئیسپانیاگرنگترین

پێشنیازێکی نوێ؛ ئەنچیلۆتی دەیەوێت مۆدریچ بکاتە راهێنەر

Yariga App

ئەنچیلۆتی پێشنیازێکی نوێی بۆ مۆدریچ کردووە و داوای لێکردووە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت و رووبکاتە راهێنەرایەتی.

ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لە لۆکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەکەی کردووە، کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یاریکردن بهێنێت و وەکو بەشێک لە دەستەی راهێنەرانی ریال مەدرید لەگەڵی کار بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زە ئەتلەتیک، گەرچی مۆدریچ ئەم پێشنیازەی ئەنچیلۆتی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە و دەیەوێت زیاتر بیری لێبکاتەوە.

هاوینی رابردوو ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە چەند ئۆفەرێکی یانەکانی سعوودیەی بە مووچەیەکی خەیاڵی رەتکردەوە، بەڵام بەمدواییانە لۆکا گلەیی لە رێژەی بەشداریکردنی لە یارییەکانی یانەکەی هەیە و بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانە مەدریدییەکە بەجێبهێڵێت.

مۆدریچ کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت لە مانگی نۆشدا تەمەنی دەگاتە 39 ساڵ، ئەگەری مانەوەی لە مەدرید وەکو یاریزان بۆ وەرزی داهاتوو ئەستەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button