مۆرینهۆ پاڵێوراوە بۆ پێنجەم جار بگەڕێتەوە پریمەرلیگ
خۆزێ مۆرینهۆ یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ جێگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ لە چێڵسی.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پێشتر دوو جاری دیکە راهێنەرایەتی چێڵسی کردووە و جگە لەوەش پۆستی یانەکانی تۆتنهام و مانچێستەر یونایتدیشی هەبووە.
دوابەدوای دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە رۆما و هاوکات بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکانی چێڵسی، دەنگۆی ئەوە هەیە بەمزووانە پۆچەتینهۆ دەربکرێت و یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان مۆرینهۆ یە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی مێترۆ. لە ئێستادا سێ راهێنەر کاندیدی بەهێزن لەباری دوورخستنەوەی راهێنەری ئێستای بلوز، ئەوانیش بریتین لە میشێل سانچێز، رۆبێرتۆ دی زێربی و خۆزێ مۆرینهۆ.
میشێل راهێنەری جیرۆنایە و کارە سەرسوڕهێنەرەکەی لەگەڵ یانەکەی لالیگا کردوویەتییە کاندیدی یەکەم، لەدوای ئەوەی رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری برایتن دێت کە لەم دوو ساڵەی رابردوودا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە. هەرچی مۆرینهۆیە شارەزای یانەکەیە و سەرەڕای شکستەکانی ئەم دواییەی لە کاری راهێنەرایەتیدا، رەنگە هێشتا کەسی گونجاو بێت بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی چێڵسی.
چێڵسی کۆتا دوو یاری پریمەرلیگی بە ئەنجامەکانی 4-1 و 4-2 بە یانەکانی لیڤەرپوول و وۆڵڤەرهامپتن دۆڕاند و دابەزی بۆ پلەی 12هەمی ریزبەندی خولەکە.