هەڵەکانی مۆندیال؛ لە یارییەکدا کێشەی ناوبژیوانیی دروست دەبێت
پاشگەزبوونەوەیەکی تەواو روویدا

یاریگا –
بارودۆخێکی سەیر لە ماوەی یاریی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاراگوایدا روویدا کە ناوبژیوانی ئیسپانی کارلۆس دێل سێرۆ گراندێ تێیدا بەشدار بوو.
ژووری ڤار دوای فاوڵێک کە بووە هۆی کارتی زەرد، ناوبژیوانەکەی بانگکرد بەهۆی حاڵەتێکی “ناسینەوەی هەڵەی یاریزانەکە”. بەڵام ئەوەی بەدوایدا هات پاشگەزبوونەوەیەکی تەواوەتی بڕیارەکە بوو. ناوبژیوانی یارییەکە، دانی ماکێلی، کارتێکی زەردی بە بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەمریکا، ریم دا بەهۆی رووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە دژی ئالمیرۆن. کێشەکە کاتێک سەریهەڵدا کە یارییەکە خەریک بوو دوای فاوڵەکە دەستپێبکاتەوە. ماکێلی لەلایەن تیمی ڤارەوە بانگکرا، کە دێل سێرۆ گراندێ سەرپەرشتیی دەکرد و ئەوەی دواتر روویدا بووە هۆی سەرلێشێوانێکی زۆر.
پێداچوونەوەی ڤیدیۆییەکە وەکوو حاڵەتێکی “ناسینەوەی هەڵەی یاریزانەکە” روونکرایەوە، کە یەکێکە لەو بارودۆخانەیە رێگە بە ڤار دەدرێت تێیدا دەستوەردان بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای پێداچوونەوە بە دیمەنەکاندا، تیمی ناوبژیوانیی زۆر زیاتر لە ناسنامەی یاریزانە تێوەگلاوەکەیان گۆڕی. ئەوان بڕیارە بنەڕەتییەکەیان هەڵوەشاندەوە، کارتیان بە یاریزانە پاراگواییەکەدا بەهۆی نواندن و لێدانێکی راستەوخۆیان بەخشی بە هەڵبژاردەی ئەمریکا.
ئیتوڕاڵدی گۆنزالێس، شیکەرەوەی ناوبژیوانیی بۆ کادینا سێر و رۆژنامەی ئاس، گوتی:
ناسینەوەی هەڵەی یاریزانەکە شتێکە کە تەنیا دەتوانیت پێداچوونەوە بە ناسنامەی سەرپێچیکارەکەدا بکەیت. بۆ ئەوە نییە بڕیارە تەکنیکییەکە بگۆڕێت. ئەمەیان لە کوێوە هێناوە؟ لەم حاڵەتەدا ناوبژیوانان دەبنە شتێکی ناپێویست. ئەو روونکردنەوە تەکنیکییەی ئەوان دەیدەن ئەوەیە کە؛ لە بارودۆخی کارتی زەرددا کە تێیدا ناسینەوەی هەڵەی یاریزانەکە هەبێت، دەتوانیت یارییەکە رابگریت. ئەوان پشتیان بەو لێکدانەوەیە بەستووە. ئەمە شێواندن و دەستکاریکردنی یاساکانە. ئەمە یەکێک لە هەڵەکانی مۆندیالە.
حالة تحكيمية بعد التعديلات الجديدة!
أنذر الحكم تيم ريم بعد اعتقاده بوجود مخالفة على ميغيل ألميرون، لكن الـVAR كشف “خطأ في تحديد الهوية”. وبعد المراجعة، تبيّن عدم وجود احتكاك وأن ألميرون حاول التحايل، فتم إلغاء إنذار ريم ومنح البطاقة الصفراء لألميرون. pic.twitter.com/ewqzFjNHAA
— beIN SPORTS (@beINSPORTS) June 13, 2026



