یاریی بەڕازیل و مەغریب پێش ئەوەی دەستپێبکات ریکۆردی گەورەی شکاند

یاریگا –
بڕیارە ئەمڕۆ سێ یاریی دیکە لە رکابەرێتیەکانی مۆندیالی 2026 بەڕێوەبچێت کە یەکێکیان یاریی نێوان هەڵبژادەی بەڕازیل و مەغریبە.
نوێنەرە زلهێزەکەی ئەمریکای باشوور و خاوەن پێنج ئەستێرەی مۆندیال بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی، کاتژمێر 1:00ی سەرلە بەیانی لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە یاریگای مێتڵایف لە شاری نویجێرسی ئەمریکا رووبەڕووی نوێنەرە پڕ ئامانجەکەی ئەفریقا دەبنەوە کە چەند پاڵەوانێتیەکە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکەن.
ئەو دوو تیمە کەوتوونەتە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە لەپاڵ هایتی و سکۆتلەندا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میکی جونیۆر، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەفریقی، تا ئێستا 80 هەزار بلیتی یارییەکەی بەڕازیل و مەغریب فرۆشراوە کە ئەوەش ریکۆردە وەک پڕ خواستترین یاریی مۆندیال.
لە چەند یارییەکی پێشووی پاڵەوانێتیەکە، بەتایبەت ئەوەی نێوان کۆریای باشوور و چیک، زۆریی چۆڵی کورسیەکانی نێو یاریگای گوادالاخارای مەکسیک وە رەخنەیەک لە فیفا گیردرا.
Brazil vs Morocco at MetLife Stadium has set a new World Cup demand record.
All 80,000 tickets are sold out, with over 10,000 VIP seats also taken, making it the most in-demand match so far. #WorldCupwithMicky #FIFAWorldCup #Brazil #Morocco pic.twitter.com/vbBdGS7lAB
— Micky Jnr (@MickyJnr__) June 12, 2026
بەڵام وەک لە زانیارییەکانی میکی جونیۆردا هاتووە، لە بۆ یارییەکەی بەڕازیل و مەغریب تەنها کورسیە تایبەتەکان (VIP) زیاتر لە 10 هەزار دانەی پێشوەختە گیردراوە. ئەوەش یاریەکەی کردووەتە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی و پڕخواستترین لەو؟مۆندیالەی کە هەر بەرلە بەڕێوەچوون و دوای دەستپێکردنیشی بە لێشاو رەخنەی لێگیردراوە.



