یاریگا –
بەفەرمی ئەم وەرزە بۆ ئالێخاندرۆ بالدێی یاریزانی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
چوارشەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتلێتیك بلباو بووەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بلباو كۆتایی هات.
لە خولەكی 23ی یارییەكەدا بالدێ بەهۆی پێكانێکی سەخت یاریگای جێهێشت و هێكتۆر فۆرت جێگای گرتەوە.
کەمێک لەمەوبەر بارسێلۆنا رایگەیاند، ئالێخاندرۆ بالدێی ئیسپانی و بەرگریکاری تیپەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە فینلەندا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەش ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە.
یانە کاتالۆنییەکە لەم وەرزە بەدەست زنجیرە پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، پێکانەکەی بالدێش گورزێکی دیکەی کوشندەیە بۆیان.
[COMUNICAT MÈDIC]
Les proves realitzades han mostrat que el jugador del primer equip Alejandro Balde té una lesió al tendó de l’isquiotibial de la cuixa dreta. En els propers dies se sotmetrà a tractament quirúrgic a càrrec del doctor Lasse Lempainen, sota la supervisió dels… pic.twitter.com/e1lz1RzaRQ
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) January 27, 2024